پـۆلیسی ئیتاڵیا پـیاوێـکی مهغریبیـیان ده‌سـتگیرکردووه به گومانی ئه‌وه‌ی پـیلانی داڕشـتووه بۆ هێرشکردنه سه‌ر کنیشتێـک له شـاری میلان
کۆفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌ڵامی حکومه‌تی سوریای پـێـگهیشـت سه‌باره‌ت به‌و پـێشـنیارانه‌ی کردوویه‌تی
لیۆن په‌نێتا ده‌ڵێت ڕووداوه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی قه‌نده‌هار بوو نابێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتبه‌رداری ئه‌رکه‌که‌ی خۆی له ئه‌فغانسـتاندا بێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی ئێران لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ساز دا، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره په‌رله‌مانی ئێران سه‌رۆکی وڵات بانگهێشت بکات بۆ لێپرسینه‌وه سه‌باره‌ت به ڕێبازه‌کانی
له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی KABC له لۆس ئه‌نجلس، سه‌رۆک ئۆباما ئاگاهی دا به‌رامبه‌ر ئه‌و داوایانه‌ی بۆ کشانه‌وه هه‌ن که وه‌ک ده‌ڵێت ده‌شێت بـبێته مایه‌ی ئاژاوه و کاره‌سـاتی زیاتر
کۆفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامێـک له حکومه‌تی سوریاوه ده‌کات
چه‌کدارانی تاڵیبان په‌یمانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان داوه له دژی ئه‌وه‌ی به ڕه‌فتاری دڕندانه‌ی ئه‌مه‌ریکای پـێناسه‌ی ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایی 16 ئه‌فغانی کوشت
چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن ته‌رمی 45 ژن و منداڵ له شـاری حومس دۆزراونه‌ته‌وه که ژماره‌یه‌کیان سه‌ربڕاون و هه‌ندێـک له ژنه‌کانیش ده‌سـتدرێژی نامووسیشیان کراوه‌ته سه‌ر
کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی فه‌ڵه‌ستینی ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشی ئاسـمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه 2 میلیتانی دیکه کوژراون، ئه‌مه‌ش له کاردانه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی ئیسرائیل
که‌شتی ناسراو به USS Enterprise دوێنێ یه‌کشه‌ممه له سـتانی ڤێرجینیاوه به‌ره‌و ده‌ریای ناوه‌ڕاست و که‌نداوی فارس به‌ڕێکه‌وت
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکی له باشوری ئه‌فغانسـتان له بنکه‌که‌ی خۆی هاتووه‌ته ده‌رێ و ده‌سـتیکردووه به ته‌قه‌کردن له خه‌ڵـکی سیڤیل و به لایه‌نی که‌م 16 که‌سی کوشـتووه
پۆلیس له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ده‌ڵێت خۆکوژێک خۆی له مه‌راسیمی بهخاکسپاردنێکدا ته‌قاندوه‌ته‌وه و بۆته هۆی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 15 که‌س و برینداربوونی 30 کهسیدیکه
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌ڕێز ئه‌نان له‌گه‌ڵ زانایانی ئاینی له دیمه‌شق کۆبووه‌وه و گوتی بارودۆخه‌که زۆر خراپ و مه‌ترسیداره
سیناتۆری پـێشـوو ڕیک سانتۆرم توانی سه‌رکه‌وتن له سـتانی که‌نساس به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام فه‌رمانڕه‌وایی پـێشـووی ماسه‌چوستس مت ڕامنی سـتانی وایۆمینگی برده‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له یه‌که‌م ساڵیادی بومه‌له‌رزه و سونامیه‌که‌ی ژاپـۆندا، مه‌راسیمی تایبه‌ت سـازکران و خه‌ڵـکی ئه‌و وڵاته ساتێك بێده‌نگی وه‌سـتان بۆ ڕێزلێنان له گیانی قوربانیانی ئه‌و کاره‌سـاته
باراک ئۆباما هه‌ڵمه‌ته‌کانی خۆی چڕده‌کاته‌وه له هه‌وڵێکدا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانی نیشـان بدات پێشکه‌وتنی ئابووری به‌هێز به‌ده‌ستهاتووه به‌هۆی شاره‌زایی له کاردا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رپرسانی چین ڕایانگه‌یاند وڵاته‌که‌یان له مانگی دوو دووچاری گه‌وره‌ترین لاسه‌نگی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بووه و که‌لوپه‌له هاورده‌کان زیاتر بوون له هه‌نارده‌کانی وڵاته‌که
له هه‌وڵێـکدا بۆ کۆتاییهێنان به‌و توندوتیژیـیه‌ی ناو سوریا ئه‌مڕۆ شه‌ممه له دیمه‌شقی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته سکرتێری پـێشووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆفی ئه‌نان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کۆبووه‌وه
به‌رپرسانی ئاسایشی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ شه‌ممه چه‌ند هێرشێکی ئاسمانی له به‌شی باشوری وڵاته‌که ئه‌نجامدراون و بوونه‌ته هۆی کوژرانی به‌لانیکه‌م 10 چه‌کداری گومانباری سه‌ر به ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده
فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئیسرائیل دوێنێ هه‌ینی و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه چه‌ند هێرشێـکیان کردۆته سه‌ر که‌رتی غه‌ززه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 15 فه‌ڵه‌سـتینی کوژراون
زیاتر نیشـان بده