به‌رپرسانی ئاسایشی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ شه‌ممه چه‌ند هێرشێکی ئاسمانی له به‌شی باشوری وڵاته‌که ئه‌نجامدراون و بوونه‌ته هۆی کوژرانی به‌لانیکه‌م 10 چه‌کداری گومانباری سه‌ر به ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن له‌و باوه‌ڕه‌دان هێرشه‌که‌ی دره‌نگانێکی هه‌ینی، له لایه‌ن فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه ئه‌نجامدراون.
له میانه‌ی پشێویـیهکانی ئاکامی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی یه‌مه‌ن له دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی پـێشـوو عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له سـاڵی ڕابردوو، ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن پـێـگه‌ی خۆی له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ئه‌و وڵاته به‌هێزکرد.
ئه‌مه‌ریکا و عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیبوو له‌مه‌ڕ به‌هێزبوونی ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن.
سه‌رۆکی نوێی یه‌مه‌ن عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور ئه‌لهادی به‌ڵێنی داوه حکومه‌ته‌که‌ی شه‌ڕی توندڕه‌وکانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده بکات هه‌تا نه‌هێشتنی دوایـین حه‌شارگه‌یان.