چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن ته‌رمی 45 ژن و منداڵ له شـاری حومس دۆزراونه‌ته‌وه که ژماره‌یه‌کیان سه‌ربڕاون و هه‌ندێـک له ژنه‌کانیش ده‌سـتدرێژی نامووسیشیان کراوه‌ته سه‌ر. ده‌شڵێن هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجام‌داوه.
کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت ڕوودانی کوشـتنکاریـیه‌که‌یان پـشـتڕاست‌کرده‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێن ئه‌وه کاری چه‌کداره تێرۆرسـته‌کانه.
هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ نیـیه باس له ڕاستی ڕووداوه‌که بکات.
هه‌واڵی ئه‌م کاره دڕندانه‌یه له کاتێـکدا دێت که وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش خۆیان بۆ کۆبوونه‌وه له نیویۆرک ئاماده ده‌که‌ن، پاش ئه‌وه‌ی کۆفی ئه‌نانی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا شـکسـتی له هه‌وڵه‌که‌ی هێنا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌ریتانیا داوای سـازکردنی کۆبوونه‌وه‌که‌ی کردووه بۆ وتووێژکردن سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له پاش سـاڵێـک له ڕاپه‌ڕینه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌ب. به‌ڵام دیپـلۆماتان پـێشـبینی ده‌که‌ن توندوتیژی ناو سوریا باڵ به‌سه‌ر وتووێژه‌کاندا بکێشێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له نێو ئه‌و گه‌وره کاربه‌ده‌سـتانه‌دا ده‌بێت که ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که ده‌بن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ڕووسیا و چین ئه‌و پـرۆژه بڕیارانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان ڤیتۆکردووه که تیایدا سه‌رزه‌نشـتی حکومه‌تی سوریا کراون له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنی خوێناویـیانه‌ی بۆ سه‌ر نه‌یارانی. ده‌ڵێن پـرۆژه بڕیاره‌کان داوای ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی سوریا ده‌که‌ن. ئه‌و ڤیتۆکردنانه جێی مه‌خابنن بۆ واشنتن که ده‌یه‌وێت کارمه‌ندانی فریاگوزاری بتوانن بچنه ناو سوریاوه و یارمه‌تی خه‌ڵـکی سیڤیل بده‌ن.
کاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مه‌زه‌نده ده‌که‌ن 7500 که‌س له ماوه‌ی سـاڵێـکی توندوتیژی نێو سوریادا کوژرابن.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆفی ئه‌نان سوریای به‌جێهێشت به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت به ڕێـکه‌وتنێـک بگات بۆ ڕاگرتنی ئه‌و خوێن ڕشـتنه.
ئه‌نان گوتی ڕاگرتنی توندوتیژیـیه‌که کارێـکی سه‌خت ده‌بێت، به‌ڵام گوتیشی ئه‌و دوو ڕۆژی وتووێژکردنه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د وه‌های لێـکردووه گه‌شبین‌بێت. ده‌ڵێت ئه‌و داوای له حکومه‌تی سوریا کردووه ده‌سـتبه‌جێ کوشـتنکاری ڕابگرێت و به سنگێـکی فراوانه‌وه قبوڵی گۆڕان و چاکسـازی بکات.
به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دیش لای خۆیه‌وه ئۆباڵی توندوتیژیـیه‌کانی خسـتۆته ئه‌سـتۆی وه‌ک ده‌ڵێت کۆمه‌ڵه تێرۆریسـتانی بیانی پشـتگیریـیان ده‌کات. ده‌ڵێت چاره‌سه‌ری سیـاسی له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره کۆمه‌ڵانه شیانی نیـیه بـبێت.