له هه‌وڵێـکدا بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و توندوتیژیـیه‌ی ناو سوریا ئه‌مڕۆ شه‌ممه له دیمه‌شقی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته سکرتێری پـێشووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆفی ئه‌نان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کۆبووه‌وه. ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا کۆبوونه‌وه‌که‌ی به ئه‌رێنی ناوزه‌دکرد.
کۆفی ئه‌نان که ئێسـتا وه‌ک نێردراوی نوێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا ڕۆڵ ده‌بینێت، داوایکردوو ڕێـگه چاره‌یه‌کی سیاسیـیانه بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ی ناو سوریا بدۆزرێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاگاهی داوه سه‌باره‌ت به پـڕچه‌کـکردنی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا، ده‌ڵێت ئه‌وه دۆخه‌که خراپـتر ده‌کات. بڕیاره به‌ڕێز عه‌نان به‌ر له‌وه‌ی دیمه‌شق جێبهێڵێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵـکی سیڤیلی سوریایشدا کۆبـبێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمه‌ڵێـکی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت هێزه‌کانی حکومه‌ت له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که تۆپـبارانی شـاری ئیدلیبیان کردووه. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه زیانه گیانیـیه‌کانی ئاکامی ئه‌و هێرشه نه‌زانراوه.
له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر‌ش ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌تر حه‌مه‌د بن جاسم بن جه‌بر ئال ثانی له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب گوتی ئێدی کاتی ئه‌وه هاتووه هێزی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌وانه‌ی سوریا بکرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ که ئه‌ویش ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بووبوو، گوتی وڵاته‌که‌ی پابه‌نده به‌وه‌ی ده‌ست له‌کاروباری هیچ وڵاتێـک وه‌رنه‌دات، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به‌وه‌ی ڕووسیا له‌گه‌ڵ ده‌سـتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی بۆ قه‌یرانه‌که‌ی ناو سوریادا نیـیه.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه شازاده سعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ گوتی که‌مته‌رخه‌می ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕێگه‌ی به به‌رده‌وامبوونی ئه‌م کوشـتنکاریـیه‌ی ناو سوریای داوه. داواشی له ڕووسیا کرد پـشـتگیری له ده‌سـتپـێشخه‌ریـیه‌که‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشه‌که‌ی ناو سوریا. گوتیشی ده‌بێت ڕووسیا به کرده‌وه نیشـانی بدات که چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ی ناو سوریای مه‌به‌سته و چیدی ناکرێت هه‌روا له‌و هه‌ڵوێسته پـوچانه‌ی به‌رده‌وامبێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ڕووسیا له‌گه‌ڵ چین دوو جار له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڤیتۆیان له دژی پـرۆژه بڕیارێـکی ئه‌نجومه‌نه‌که به‌کارهێنا که تیایاندا سه‌رزه‌نشتی حکومه‌تی سوریا ده‌کرا له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنه خوێناویانه‌ی له دژی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که‌ی پـیاده‌ی ده‌کات.