چه‌کدارانی تاڵیبان په‌یمانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان داوه له دژی ئه‌وه‌ی به ڕه‌فتاری دڕندانه‌ی ئه‌مه‌ریکای پـێناسه‌ی ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایی به پـله‌ی عه‌ریف له هه‌رێمی باشوری ئه‌فغانسـتان ده‌سـتی به هه‌ڵمه‌تێـکی شێتگیرانه‌ی ته‌قه‌کردن کرد و 16 گوندنشینی ئه‌فغانی کوشت که زۆربه‌یان منداڵ بوون.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی ئه‌مه‌ریکایی و ئه‌فغانی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که ده‌ڵێن دوێنێ ئه‌و سه‌ربازه له بنکه له‌شـکریـیه‌که‌ی چووه‌ته ده‌ره‌وه و هێرشی کردۆته سه‌ر چه‌ند ماڵێـک له ناوچه‌ی په‌نجوایی سه‌ر به پارێزگای قه‌نده‌هار و ده‌سـتکردووه به کوشـتنی هه‌وڵاتیانی سیڤیل کردووه.
هاوکات گوندنشینان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکایـیه ئاگری له ته‌رمی چه‌ند کوژراوێکیش به‌رداوه.
به ڕۆژێـک دوای ڕووداوه‌که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌وشی ئاسایشیـیان به توندی گرتووه و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی له ئه‌فغانسـتان له شیانی هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئاگادارکردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ چه‌کدارانی تاڵیبان ڕایانگه‌یاند ئه‌وان تۆڵه‌ی هه‌ر ئه‌فغانیـیه‌ک ده‌که‌نه‌وه که له‌م ڕووداوه‌دا کوژراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه په‌رله‌مانی ئه‌فغانی کاری کوشـتنی گوندنشینانی ئه‌فغانی به ده‌ستی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکایـیه‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و داواشی له حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا کرد تاوانباری ئه‌و کاره ڕاده‌سـتی دادگا بگات و سـزابدرێت.
هاوکات چه‌ند په‌رله‌مانتارێـکی ئه‌فغانیش گوتیان چیتر له نه‌بوونی سه‌رپه‌رشتیکردن و جڵه‌وکردنی سه‌ربازانی بیانی له وڵاته‌که‌یاندا پـشوو و ئارامیان نه‌ماوه.