له میانه‌ی لێپرسینه‌وه‌یه‌کدا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی ئێرانه‌وه سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد داکۆکی له ڕێبازه‌کانی له سه‌رۆکایه‌تیدا کرد، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر تۆمه‌تبار کردنی به به‌د به‌ڕێوه‌بردنی ئابوری و سه‌رپێچیکردن له ڕابه‌ری باڵای وڵات ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی ئێران لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ساز دا، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره په‌رله‌مانی ئێران سه‌رۆکی وڵات بانگهێشت بکات بۆ لێپرسینه‌وه سه‌باره‌ت به ڕێبازه‌کانی.
ڕادیۆی حکومی ئێران ڕاسته‌وخۆ پرۆسه‌که‌یان په‌خشکرد.
شایه‌نی باسه له میانه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له ئێران پارێزدارانی ڕه‌خنه‌گر له ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد توانیبویان سه‌رکه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنن.