کۆفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامێـک له حکومه‌تی سوریاوه ده‌کات سه‌باره‌ت به‌و پـێشـنیارانه‌ی کردوونی له میانه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا.
ئه‌نان ئه‌مه‌ی بۆ په‌یامنێران ڕاگه‌یاند له پاش وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئۆپـۆزسۆنی نیشـتیمانی سوریا له ئانکه‌ره.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌ڕێز ئه‌نان دوێنێ یه‌کشه‌ممه گوتی ئه‌و کۆمه‌ڵێـک پـێشـنیاری گونجاوی خسـتۆته به‌رده‌م سه‌رۆکی سوریا تاوه‌کو بتوانرێت کۆتایی به قه‌یرانی ناو ئه‌و وڵاته بهێنرێت. گوتیشی ئه‌و سه‌نگی خسـتۆته سه‌ر ڕاگرتنی ده‌سـتبه‌جێی توندوتیژی و کوشـتنکاری و ڕێـگه‌دان به ڕێـکخراوه مرۆیـیه‌کان کۆمه‌کی خه‌ڵـکی زیان لێـکه‌وتووی سوریا بکه‌ن و پاشـان ده‌سـت به وتووێژکردن بکرێت.
سـکرتێری پـێشـووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتیشی پاش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حکومه‌تی سوریامان پـێده‌گات ده‌زانین چۆن له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌که مامه‌ڵه بکه‌ین.
به‌ڕێز ئه‌نان هه‌روه‌ها له ئانکه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو کۆبووه‌ته‌وه.