کۆفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌ڵامی حکومه‌تی سوریای پـێـگهیشـت سه‌باره‌ت به‌و پـێشـنیارانه‌ی کردوویه‌تی.
ئه‌حمه‌د فه‌وزی گوته‌بێژی ئه‌نان له جنێڤ گوتی سـکرتێری پـێشـووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ڵامه‌که‌ی پـێگه‌یشتووه، به‌ڵام چه‌ند پـرسیارێـکی هه‌یه و هه‌وڵ ده‌دات ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریان بهدهسـتبکهوێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌ڕێز ئه‌نان له دیمه‌شق کۆمه‌ڵێـک پـێشـنیاری خسته به‌رده‌م به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بۆ کۆتاییهێنان به‌و قه‌یرانه‌ی ناو سوریا، له‌وانه ڕاگراتنی ده‌سـتبه‌جێی توندوتیژی و کوشـتنکاری و ڕێـگه‌دان به ڕێـکخراوه مرۆیـیه‌کان کۆمه‌کی خه‌ڵـکی زیانلێـکهوتوو بکه‌ن و وتووێژ و دانوسـتاندن له نێوان حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆندا ده‌سـتپـێبکات.