یه‌که‌مین که‌شتی فڕۆکه هه‌ڵگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که به وزه‌ی ناو‌کی کارده‌کات، به‌ره‌و دوایـین ئه‌رکی که‌وتۆته ڕێ.
که‌شتی ناسراو به USS Enterprise دوێنێ یه‌کشه‌ممه له سـتانی ڤێرجینیاوه به‌ڕێکه‌وت و به‌رپـرسـانی هێزی ده‌ریایی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن که‌شـتی ناوبراو به گه‌شـتێـکی ئاسایی خۆی به‌ره‌و ده‌ریای ناوه‌ڕاست و که‌نداوی فارس ده‌ڕوات، وه مه‌به‌ست له‌م گه‌شـته سه‌نگی خستنه سه‌ر باری ئاسایشی ده‌ریایی له‌و ناوچانه‌دا و هه‌روه‌ها له پـێناو ڕاگرتنی ئارامی هه‌رێمه‌که‌دا.
شایه‌نی باسه که‌شـتی ناوبراو که به بڕی 451 ملیۆن دۆلار دروسـتکراوه و له سـاڵی 1961 ده‌سـتی به‌کارکردن کردووه، به‌شـداری له قه‌یرانی موشه‌کی کوبا و جه‌نگی ڤیتنام و هه‌ردوو جه‌نگی عێراق کردووه.
که‌شـتیـیه‌که به وزه‌ی 8 ڕیاکته‌ری ناو‌کی کارده‌کات و گه‌وره‌ترین و دێرینترین که‌شتی ئه‌مه‌ریکایه و له‌سه‌ری زیاتر له 200 هه‌زار سه‌ربازی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا کاریان کردووه.
له سـاڵی 1986 که‌شتیـیه‌که له فلیمی Top Gun ده‌رکه‌وت.
بڕیاره له پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌م ئه‌رکه‌ی له‌کاربخرێت.