کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکی له باشوری ئه‌فغانسـتان له بنکه‌که‌ی خۆی هاتووه‌ته ده‌رێ و ده‌سـتیکردووه به ته‌قه‌کردن له خه‌ڵـکی سیڤیل و به لایه‌نی که‌م 16 که‌سی کوشـتووه.
ڕووداوه‌که له ناوچه‌ی پهنجوایی هه‌رێمی قه‌نده‌هار بووه و ده‌ڵێن سه‌ربازه‌که کاتژمێر سێی به‌ره‌به‌یانی له بنکه‌که‌ی هاتووه‌ته ده‌رێ و خۆی به چه‌ند ماڵێـکدا کردووه و ته‌قه‌ی له دانیشـتوانه‌که‌ی کردووه. پاشـان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بنکه‌که‌ی خۆی و له لایه‌ن هێزه‌کانی ناتۆوه ده‌سـتگیرکراوه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه نه‌زانراوه چی وای له‌و سه‌ربازه کردووه ئه‌م هێرشه ئه‌نجام بدات.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا داخ و مه‌خابه‌نی ده‌ربڕی و به ڕووداوێـکی دڵ ته‌زێنی ناوبرد و سه‌ره‌خۆشی له که‌سوکاری کوژراوه‌کان کرد و گوتی سه‌ربازه‌که ڕاده‌سـتی دادگا ده‌کرێت.
ناتۆش به هه‌مان شێوه مه‌خابنی خۆی له‌مه‌ڕ هێرشه‌که ده‌ربڕی.