پۆلیس له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ده‌ڵێت خۆکوژێک خۆی له مه‌راسیمی بهخاکسپاردنێکدا ته‌قاندوه‌ته‌وه و بۆته هۆی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 15 که‌س و برینداربوونی 30 کهسیدیکه.
پۆلیس ده‌ڵێت پـێده‌چێت خوشدل خان که‌سایه‌تی سیاسی له ناوچه‌که ئامانجی هێرشه‌که بووبێت، به‌ڵام ئه‌و به سه‌لامه‌تی ڕزگاری بووه. خوشدل خان ئه‌ندامی پارتی عه‌وامیـیه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه که له ناوچه‌یه‌کی ده‌وروبه‌ری پـیشاوه‌ر کراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پارتی عه‌وامی له ناوچه‌ی په‌ختونخوای باکوری ڕۆژئاوای پاکستان میلیشیای خێڵه‌کی پـێـکهێناوه بۆ شه‌ڕی توندڕه‌وه‌کانی سه‌ر به تاڵیبان.