ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رپرسانی چین ڕایانگه‌یاند وڵاته‌که‌یان له مانگی دوو دووچاری گه‌وره‌ترین لاسه‌نگی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بووه و که‌لوپه‌له هاورده‌کان زیاتر بوون له هه‌نارده‌کانی وڵاته‌که. ده‌شڵێن ئه‌وه گه‌وره‌ترین لاسه‌نگی بازرگانیـیه که به لایه‌نی که‌م له ماوه‌ی ده سـاڵی ڕابردوودا به‌سه‌ر وڵاته‌که‌یاندا هاتبێت.
ئاماره‌کانی ده‌زگای گومرگی چین نیشـانی ده‌ده‌ن له مانگی دوو به به‌های 114.5 ملیار دۆلار هه‌نارده هه‌بووه، له کاتێـکدا به به‌های 145.9 ملیار دۆلار هاورده‌ی وڵاته‌که بووه، واته لاسه‌نگیـیه‌که 31.4 ملیار دۆلار بووه، ئه‌مه‌ش گه‌ره‌ترین لاسه‌نگی بازرگانیـیه که له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه دووچاری چین بووبێت.
شیکه‌ره‌وان هۆی ئه‌م لاسه‌نگیـیه ده‌گه‌ڕێنـنه‌وه بۆ ئه‌و باره خراپه ئابوریـیه‌ی به‌رۆکی ناوچه‌ی یورۆی گرتووه و هه‌روه‌ها سـستبوونی گه‌شه‌ی ئابوری له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.