ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شه‌قامێـکی شـاری دێرسم (تونجه‌لی) له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا بۆمبێـک به ماشێنێـکی له‌شـکریدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 6 سه‌رباز و که‌سێـکی سیڤیل کوژراون
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕیالی ئێرانی به ڕێژه‌ی 5% به‌هاکه‌ی له به‌رامبه‌ر دۆلار هاته خوارێ، به‌وه‌ش به‌های پاره‌ی ئێرانی ده‌گاته نزمترین ئاستی که هه‌رچه‌نده حکومه‌تی ئێران له‌م دوایـیانه‌دا هه‌وڵی بۆ سه‌قامگیرکردنی دا
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما داوای له ڕێبه‌رانی جیهان کرد ده‌نگی خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه له دژی توندوتیژی و توندڕه‌وی، وه ده‌ڵێت جیهان ته‌نها به سنگفراوانی و ئازادی ده‌توانێت به‌ره‌و پـێشه‌وه هه‌نگاو بنێت
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه له نێو قوتابخانه‌یه‌ک له دیمه‌شقی پایته‌ختدا ڕوویانداوه که له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه وه‌ک بنکه‌یه‌ک به‌کاردێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه زنجیره‌یه‌ک هێرش له ناوه‌ڕاستی عێراق بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 9 که‌س و برینداربوونی 13 که‌سی دیکه
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆده‌بێته‌وه بۆ تاووتوێـکردنی قه‌یرانی سوریا، به ئاماده‌بوونی ئه‌لئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت جیهان پـێویستی به یه‌کگرتوویی هه‌یه تاوه‌کو ڕووبه‌ڕووی ئه‌و توندڕه‌وانه بـوهستێت که هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێڕه‌وی دیموکراسی له وڵاتانی باکوری ئه‌فریکا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا تێکبده‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مه‌هدی کوڕی عه‌لی ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆکی پـێشـووتری ئێرانیان ده‌سـتگیرکرد، ئه‌مه‌ش پاش دوو ڕۆژ له‌وه‌ی فائیزه‌ی خوشکیان ڕه‌وانه‌ی زیندان کرد
دادگایه‌کی میسر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ 14 که‌س ده‌رکرد و هه‌روه‌ها زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ 4 ی دیکه به تاوانی هێرشکردنه سه‌ر هێزه‌کانی له‌شـکر و پـۆلیس له نیمچه دورگه‌ی سینا له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵـداوان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که به‌رده‌وامن له شه‌ڕوپـێـکدادان و به ده‌یان کوژراو و بریندار که‌وتوونه‌ته‌وه
فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسـمانی سوپای پاسدارانی ئێران سه‌رتیپ ئه‌میر حاجی زاده ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و بۆمان ئاشکرابێت ئسرائیل و ئه‌مه‌ریکا له‌وه‌دان هێرش بکه‌نه سه‌ر ئێران، ئه‌وا ڕێگه ناده‌ین له ناکاودا هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌کانمان به‌ره‌ن
محه‌مه‌د ئهلمهگرف سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتمانی لیبیا که له ئێسـتادا ڕۆڵی سه‌رۆکی وڵات ده‌بینێت، فه‌رمانی دا هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵه چه‌کدارانه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه که له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه مۆڵه‌تیان پێ نه‌دراوه
کۆنگره‌ی نیشـتمانی بۆ ڕزگارکردنی سوریا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له دیمه‌شقی پایته‌خت ده‌ستیکرد به سـازدانی کۆبوونه‌وه‌کانی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له دیـپـلۆماتانی بیانی، له‌وانه عهزهمهتوڵڵا گولمحهمهدۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا
دوێنێ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشـان دا له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی کۆشـکی سپـی له 11 ی ئه‌م مانگه‌دا دای بۆ دامه‌زراندنی ڕۆبه‌رت بێکرۆفت وه‌ک باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق
هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران شه‌وی دوێنێ شه‌ممه فائیزه‌ی کچی عه‌لی ئه‌کبر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆکی پـێشـووتری ئێرانیان ده‌سـتگیرکرد و ڕه‌وانه‌ی زیندانیان کرد، به‌پـێی حوکمێـکی پـێشـووی دادگایه‌کی وڵاته‌که‌یان
له سوریا هێزه‌کانی حکومه‌ت و هێزی ئۆپۆزسیۆن له شه‌ڕێکی سه‌ختدان، له‌کاتیکدا له‌شکری ئازادی سوریا ڕایگه‌یاند نێوه‌ندی سه‌رکردایه‌تی خۆیان له ناو تورکیاوه ده‌گوێزنه‌وه بۆ ناو سوریا.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له پێکدادانێک دا که به‌لایه‌نی که‌م دوو که‌سی تێدا کوژران خۆپیشانده‌رانی لیبی ملیشیا ئیسلامییه‌کانیان له بنه‌کانیان کرد و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر چه‌ندین بنکه‌ی دیکه‌ی نیمچه له‌شکری له شاری بنغازی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقدا کرد به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن سه‌باره‌ت به چه‌ند بابهتێـک
وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و 33 هه‌زار سه‌ربازه‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا که به مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی هێزه‌کان دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانستان کرابوون، هه‌نووکه له‌و وڵاته کشاونه‌ته‌وه
کوتانی دژ به کولێرا بووه به ئامرازێکی سه‌ره‌کی بۆ خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییه‌ی وه‌ک ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت هه‌موو ساڵێک ده‌بێته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی به‌لایه‌نی که‌م 100 هه‌زار که‌س
زیاتر نیشـان بده