دادگایه‌کی میسر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ 14 که‌س ده‌رکرد و هه‌روه‌ها زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ 4 ی دیکه به تاوانی هێرشکردنه سه‌ر هێزه‌کانی له‌شـکر و پـۆلیس له نیمچه دورگه‌ی سینا له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا.
دادگای تاوانه‌کان له شـاری ئیسماعیلیـیه ئه‌م بڕیارانه‌ی دا به ئاماده‌بوونی ته‌نها 12 که‌س له تاوانباره‌کان. هه‌شت له‌وانه‌ی دادگا حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ بڕیونه‌ته‌وه، له دادگاییکردنه‌که‌دا ئاماده نه‌بوون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ده‌ڵێن تاوانباره‌کان که‌سانی سه‌ر به کۆمه‌ڵی ته‌وحید و جیهادی ئیسلامین که هه‌سـتاون به کوشتنی ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی میسری و هه‌روه‌ها زیانیان به سه‌روه‌ت و سامانی گشـتیش گه‌یاندووه.
له پاش ده‌رچوونی بڕیاره‌کانی دادگا، تاوانباره‌کان به هوتاف کێشـانهوه هێرشیان کرده سه‌ر سه‌رۆکی میسری محه‌مه‌د مورسی و به کافریان له‌قه‌ڵه‌م دا.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له مانگی شه‌شی سـاڵی ڕابردوودا کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له ناوچه‌ی عه‌ریشی سینا هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌یه‌کی پـۆلیس و بانکێـک و له ئاکامدا ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی حکومه‌ت کوژران و برینداربوون.