هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران شه‌وی دوێنێ شه‌ممه فائیزه‌ی کچی عه‌لی ئه‌کبر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆکی پـێشـووتری ئێرانیان ده‌سـتگیرکرد و ڕه‌وانه‌ی زیندانیان کرد، به‌پـێی حوکمێـکی پـێشـووی دادگایه‌کی وڵاته‌که‌یان.
فائیزه تاوانبارکراوه به‌وه‌ی کاتی خۆی له پاش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2009 ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران، ڕه‌خنه‌ی توندی له ده‌سه‌ڵاتی دادی وڵاته‌که‌ی گرتووه و گوتوویه‌تی هیچ له به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه ناکات که به ناوی ئاینی ئیسلام و شۆڕشی ئیسلامیـیه‌وه په‌لاماری هه‌موو که‌سێـک ده‌ده‌ن.
فائیزه ئه‌م لێـدوانه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی "روز ئۆنلاین" دابوو پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت به توندی ڕووبه‌ڕووی خۆپـیشـاندانه‌کان بوونه، ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن لایه‌نگری میر حسێن موسه‌ویی و مه‌هدی کهڕوبیـیهوه سـازده‌کران له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان که وه‌ک خۆپـیشـانده‌ران ده‌یانگوت مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به فرتوفیڵ دووباره کراوه‌ته‌وه به سه‌رۆک.
له به‌رامبه‌ردا دادگای شۆڕشی ئیسلامی حوکمی 6 مانگ زیندانی بۆ فائیزه بڕیـیه‌وه له‌گه‌ڵ بۆ ماوه‌ی 5 سـاڵ نابێت هیچ چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی هه‌بێت وته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئنته‌رنێتیش.