سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما داوای له ڕێبه‌رانی جیهان کرد ده‌نگی خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه له دژی توندوتیژی و توندڕه‌وی، وه ده‌ڵێت جیهان ته‌نها به سنگفراوانی و ئازادی ده‌توانێت به‌ره‌و پـێشه‌وه هه‌نگاو بنێت.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له 67 هه‌مین دانیشـتنی کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا له نیویۆرک ئه‌مه‌ی له وتاره‌که‌یدا گوت و بۆ ئاماده‌بووانی ڕاگه‌یاند کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌وانه له په‌راوێزبخه‌ین که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ توندوتیژیش نه‌به‌ن دوژمنایه‌تی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا ده‌که‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما له زۆربه‌ی وتاره‌که‌یدا سه‌نگی خسته سه‌ر ئه‌و توندوتیژیـیانه‌ی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو له جیهاندا ڕوویان دا له کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و فلیمه‌ی له دژی ئیسلام کراوه.
سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فلیمه‌که‌ی به نابه‌جێ و قێزه‌وه‌ن ناوزه‌دکرد، گوتی ئه‌وه پاساو نیـیه بۆ ڕژاندنی خوێنی خه‌ڵـکی بێ تاوان، له‌وانه کرستۆفه‌ر ستیڤنس باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له لیبیا که له هێرشه‌که‌ی بۆ سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌نغازی کوژرا.
سه‌رۆک ئۆباما به‌ڵێنی دا ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وامبێت له هه‌وڵه‌کانی بۆ گرتنی بکوژه‌کان و ڕاده‌سـتکردنیان بۆ به‌رده‌م دادگا.
هه‌روه‌ها له وتاره‌که‌یدا باسی له سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د کرد و گوتی ڕژێمه‌که‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی منداڵ ده‌دات و به موشه‌ک له شوێنی دانیشـتوان ده‌دات.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئێرانیشی ئاگادارکرده‌وه له‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی ئه‌وه ده‌کات که ده‌بێت بکرێت بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌وه‌ی تاران بـبێته خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی. گوتیشی هێشـتا ماوه و کات له به‌رده‌سـتدان بۆ دانوسـتاندن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌تا سه‌ر نیـیه.