سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له پێکدادانێک دا که به‌لایه‌نی که‌م دوو که‌سی تێدا کوژران خۆپیشانده‌رانی لیبی ملیشیا ئیسلامییه‌کانیان له بنه‌کانیان کرد و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر چه‌ندین بنکه‌ی دیکه‌ی نیمچه له‌شکری له شاری بنغازی.
گرتنی بنکه‌ی ملیشیاکانی ئه‌نساڕ ئه‌لشه‌ریعه و بنکه‌کانی دیکه‌ی گروپه چه‌کداره ئیسلامییه‌کان پاش ئه‌وه بوو که ده‌یان هه‌زار که‌سی لیبی له ڕۆژی هه‌ینی له بنغازی خۆپیشاندانیان سازدا و داوای چه‌ککردنی ده‌سته‌و تاقمه چه‌کداره به‌هێزه‌کانیان ده‌کرد.
خۆپیشانده‌رانی لیبی دروشمه‌کانیان به ئینگلیزی و عه‌ره‌بی نوسیبوو که بریتی بوون له‌مانه "تیرۆرسم هیچ جێگای نییه له لیبیای نوێ‌دا" و هه‌روه‌ها " لیبیا دۆستێکی له ده‌ستداوه".
شایانی باسه ئه‌نساڕ ئه‌لشه‌ریعه تاوانبار کراوه به‌و هێرشانه‌ی که باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا کرس ستیڤن و چه‌ند ئه‌مه‌ریکایی دیکه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابوردوو تێدا کوژران. گروپه‌که نکوڵی له‌و تاوانه ده‌کات.