ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕیالی ئێرانی به ڕێژه‌ی 5% به‌هاکه‌ی له به‌رامبه‌ر دۆلار هاته خوارێ، به‌وه‌ش به‌های پاره‌ی ئێرانی ده‌گاته نزمترین ئاستی که هه‌رچه‌نده حکومه‌تی ئێران له‌م دوایـیانه‌دا هه‌وڵی بۆ سه‌قامگیرکردنی دا.
ماڵپه‌ڕی مه‌زنه mazanex.com که ڕۆژانه به‌های دراوی ئێران له به‌رامبه‌ر دراوه جیهانیـیه‌کان له بازاڕی ئازاد نیشـان ده‌دات، ئه‌مڕۆ پاش نیوه‌ڕۆ نووسیبووی دۆلارێـکی ئه‌مه‌ریکی به‌هاکه‌ی گه‌یشـتووه‌ته 2600 ڕیال له کاتێـکدا له داخستنی بازاڕ له ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌یشـتبووه 25200 ڕیال.
جێی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوو دراوی ئێرانی بۆ نیوه‌ی به‌هاکه‌ی هاتووه‌ته خوارێ به‌هۆی ئه‌و سـزایانه‌ی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپاوه خراونه‌ته سه‌ر بانک و هه‌نارده نه‌وتیـیه‌کانی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی. هه‌روه‌ها ئێرانیـیه‌کانیش له ترسی دابه‌زینی زیاتری به‌های دراوی وڵاته‌که‌یان، پاره‌کانیان بۆ دۆلار و دراوی وڵاتانی دیکه ده‌گۆڕن.