وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و 33 هه‌زار سه‌ربازه‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا که به مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی هێزه‌کان دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانستان کرابوون، هه‌نووکه له‌و وڵاته کشاونه‌ته‌وه.
به‌م جۆره ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی 68 هه‌زار سه‌رباز.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا ڕایگه‌یاند کشانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه به‌پـێی ئه‌و نه‌خشه‌یه بووه که پـێشتر داڕێژراوه. هه‌روه‌ها په‌سنی هێزه زیادکراوه‌کانی دا و گوتی ئامانجه‌کانیان به‌ده‌ستهێنا له ڕووی به‌گژداچوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی تاڵیبان و به‌هێزکردنی تواناکانی هێزه ئه‌فغانیـیه‌کان.
به‌ڕێز په‌نێتا له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری نیوزله‌ندا له شاری ئۆکلاند، ئه‌م لێدوانه‌ی دا.
له کۆتای ساڵی 2009دا سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکایی باراک ئۆباما فه‌رمانی دا ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان زیادبکرێت له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یاخیبوان و هه‌روه‌ها بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ هێزه‌کانی ئه‌فغانستان تاوه‌کو ئه‌رکی به‌رپرسیارێتی وڵاته‌که‌یان له ئه‌ستۆ بگرن.