ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆده‌بێته‌وه بۆ تاووتوێـکردنی قه‌یرانی سوریا، به ئاماده‌بوونی ئه‌لئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌لئیبراهیمی چه‌ند زانیاریـیه‌ک له باره‌ی ئه‌و وتووێژانه‌وه بدات که له‌م دوایـیانه‌دا له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د ئه‌نجامی دابوون.
بڕیاریشه له په‌راوێزی کاره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر ئاسـتی وه‌زیران هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆبـبێته‌وه و هه‌روه‌ها باس له بارودۆخی ئه‌و وڵاتانه بکرێت که به وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌ب ناسراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه شـاندێـکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به سه‌رۆکایه‌تی عه‌بدول باست سه‌یدا گه‌یشـتووه‌ته شـاری نیویۆرک تاوه‌کو له‌گه‌ڵ شـاند‌ی وڵاتان له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا کۆبـبێته‌وه.
محه‌مه‌د سرمینی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌ڵێت سه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن کۆده‌بێته‌وه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی وڵاتان، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له باره‌ی ڕه‌وشی ناو سوریا و هه‌روه‌ها چۆنێتی گوشـارخستنه سه‌ر ڕووسیا و چین له پـێناو ده‌رکردنی بڕیارێـکی توند له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له به‌رامبه‌ر ڕژێمی سوریا.