ئه‌مڕۆ هه‌ینی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقدا کرد به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن سه‌باره‌ت به چه‌ند بابهتێـک، له‌وانه سه‌ردانی ئه‌م دوایـیانه‌ی چه‌ند شـاندێـکی باڵای ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق که یه‌کێـکیان به سه‌رۆکایه‌تی جه‌نه‌ڕاڵ دێمسی سه‌رۆکی ستوونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا و شـاندێـکی دیکه به سه‌رۆکایه‌تی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بێڵ بێرنز.
هه‌ردوولا باسیان له بابه‌ته ئاسایشیـیه‌کانی ناوچه‌که کرد، له‌وانه پـێویستی ڕاگرتنی هه‌ر حاڵه‌تێـک بۆ به‌کارهێنانی خاک و ئاسمانی عێراق بۆ ڕه‌وانه‌کردنی چه‌ک بۆ سوریا.
جۆ بایدن هه‌روه‌ها سـتایشی مالیکی کرد بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتاکانی له هه‌رێمی کوردسـتاندا ده‌یدات له پـێناو گه‌یشـتن به ڕێکه‌وتنێـک له‌سه‌ر پـیشه‌سـازی نه‌وت و گاز که به قازانجی هه‌موو خه‌ڵـکی عێراقدا بکه‌وێته‌وه.
له به‌شێـکی قسه‌کاندا، سه‌رۆک وه‌زیری عێراق پـرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر کوژرانی کرستۆفه‌ر سستیڤنس باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له لیبیا و ئه‌و 3 دیپـلۆماته‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون.
له کۆتایـیدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنی سـتراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراق کرد که خاڵێـکی گرنگه بۆ سه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا.