کوتانی دژ به کولێرا بووه به ئامرازێکی سه‌ره‌کی بۆ خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییه‌ی وه‌ک ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت هه‌موو ساڵێک ده‌بێته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی به‌لایه‌نی که‌م 100 هه‌زار که‌س.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ساڵانه ژماره‌یه‌کی زۆری کوتانی دژ به‌م نه‌خۆشییه عه‌مبار ده‌کات تاوه‌کو وڵاتان له کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌دا به‌کاری بهێنن.
سه‌رکه‌وتویی ئه‌نجامی کوتانه‌کان وایکردووه زیاتر داواکاری له‌سه‌ر ئه‌و کوتانه هه‌بێت.
به‌هۆی ئاکامه مه‌ترسیداره‌کانی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆلێرا، ده‌زگا ته‌ندروسـتیـیه‌کان زوو په‌نا بۆ کوتانی خه‌ڵـکی ده‌به‌ن، له کاتێکدا نزیکه‌ی 800 ملیۆن که‌س ده‌ستیان به ئاوی پاکی خواردنه‌وه‌دا ناگات و 2.5 ملیار که‌س بێ خزمه‌تگوزارین.
نه‌خۆشییه‌که ده‌شێت به ته‌واوه‌تی ڕێگای لێبگیرێت، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی نه‌هێشتنی پـیسبوونی ئاو و خۆراک به به‌کتریای ئه‌م نه‌خۆشیـیه.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی وه‌ها مه‌زه‌نده ده‌کات ساڵانه 3 بۆ 5 ملیۆن که‌س دووچاری کولێرا ده‌بن و نزیکه‌ی 130 هه‌زار که‌سیش ساڵانه به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه گیانیان له ده‌ستده‌ده‌ن.
له ئێستادا کوتانێـکی دژی کۆلێرا که به دڵۆپه‌یه زۆر به‌کاردێت و دوو کۆمپانیا دروستی ده‌که‌ن و به ڕێـگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی داده‌نرێت بۆ خۆپاراستن له تووش بوون به‌و نه‌خۆشیـیه.
ستیڤن مارتن له ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت هیواداره عه‌مبارکردنی ئه‌م کوتانه وا بکات له کاتی پـێویستدا به ئاسانی ده‌ستبکه‌وێت، چوونکه کاتێک له ساڵێ 2010 دا ئه‌و نه‌خۆشییه له هایتی بڵاو بووه‌یه‌وه که له‌و ده‌مه دانیشوانه‌که‌ی نزیکه‌ی 10 ملیۆن که‌س ده‌بوو، ئه‌و کوتانه ته‌نها به‌شی 100 هه‌زار که‌س له ته‌واوی جیهاندا هه‌بوو.