Accessibility links

79 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەنگی ئەمەریکا


لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ڕێکەوتی 1 ی مانگی دووی ساڵی 1942، دەنگی ئەمەریکا یەکەم پەخشی خۆی لە ڕادیۆ لەسەر شەپـۆلی کورت لە شاری نیویۆرکەوە بە ئاڕاستەی ئەوروپا و بە تایبەتی ئەڵمانیا بڵاوکردەوە.

پاش کەمتر لە 2 مانگ لەوەی ئەمەریکا بە فەرمی چووە ناو شەڕی جیهانی دووەمەوە، دەنگی ئەمەریکا کەوتە کار و لە یەکەم پەخشیدا کە بۆ ماوەی 15 خولەک بەردەوامبوو، بە سردوودی نیشتمانی "The Battle Hymn of the Republic." دەستیپـێکرد.

دوای سروودەکە ڕۆژنامەوان ولیەم هارلن هێڵ William Harlan Hale وەک یەکەم بێژەری دەنگی ئەمەریکا گوتی" لە ئەمڕۆوە دەنگی ئەمەریکاتان بۆ دەهێنین. باسی ئەمەریکا و جەنگەکەتان بۆ دەکەین. ئیدی هەواڵەکان بۆ ئێمە باشبن یان خراپ، ئێمە هەر ڕاستیـیەکانتان پێ دەڵێـین."

دەنگی ئەمەریکا لەو ساتەوە هەتا ئەمڕۆ کە 79 ساڵ بەسەر دامەزراندنی تێپەڕبووە، لەسەر ئەو ڕێبازەی بەردەوامبووە.

ساڵی 1976 کۆنگرێسی ئەمەریکا بە فەرمی یاسایەکی بۆ ئەم مەبەستە پەسەندکرد، کە تیایدا هاتووە، دەبێت دەنگی ئەمەریکا بە بەردەوام سەرچاوەی هەواڵی ڕاست و دوروستبێت و هەواڵەکانیشی" ورد و بابەتیـیانە و گشتگیربن."

دەنگی ئەمەریکا وەک بەشێک لە میدیای جیهانی دەوڵەتی ئەمەریکا، لە خەزێنەی دەوڵەتی ئەمەریکاوە بوجەکەی بۆ دابیندەکرێت. ئەم ئاژانسی هەواڵیـیەی دەوڵەتی ئەمەریکا کارەکانی خۆی ئازادانە و سەربەخۆیانە دەکات بەبێ دەستێوەردانی حکومەت.

ئێستا دەنگی ئەمەریکا نەک تەنیا بە ڕێگەی ڕادیۆ، بەڵکو لە ڕێگەی تەلەفیزیۆن و ماڵپەڕ و تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی هەواڵی ڕاست و دوروست و بێ لایەن بە جیهان دەگەیەنێت. دەنگی ئەمەریکا بە زیاتر لە 40 زمان پەخش دەکات و مەزەندەدەکرێت هەفتانە زیاتر لە 280 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان گوێگر یان بینەر یاخود خوێنەری بن.

زمانی کوردی یەکێکە لەو زمانانەی دەنگی ئەمەریکا بەرنامەکانی پێ پەخش دەکات. بەشی کوردی له 25 ی مانگی چواری ساڵی 1992 دامەزراوە.

سەعید عوسمان، نووسەر و داکۆکیکار لە ئازادی ڕۆژنامەگەری، لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەخیل شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریگا، گوتی دەنگی ئەمەریکا یەکێک لەو دەزگایانەی ڕاگەیاندن بووە کە ئازاد و سەربەخۆبووە و بەردەوام ڕاستگۆبووە و جێی بڕوای گوێگرانی بووە.

درێژەی وتووێژەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:07 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG