Accessibility links

ژاپۆن پاشەکشەی دیموکراسی لە میانمار ڕەتدەکاتەوە


.
.

ژاپۆن داوا لە لەشکری میانمار دەکات تا ئۆن سان سوچی ئازاد بکات و دیموکراسی جێگیر بکاتەوە و دەڵێت دژی ئەو جموجۆڵانەیە کە پاشەکشە بە وڵاتەکە دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن لە ڕاگەیەندراوێکی ئەمڕۆ دووشەممەیدا دەڵێت "داوا دەکەین بەرپرسانی میانمار ئازاد بکرێن بە ئۆن سان سوچی ڕاوێژکاری وڵاتەکەوە کە ئەمڕۆ دەستگیر کراوە."

لەو ڕاگەیەندراوەشدا ژاپۆن داوا لە لەشکری میانمار دەکات تا "بە خێرایی سیستەمی سیاسی دیموکراسی جێگیر بکاتەوە لە میانمار."

وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن دەڵێت "بە شێوەیەکی بەرچاو پشتیوانی دەکەین لە پرۆسەی دیموکراسی میانمار و دژی جموجۆڵەکانین بۆ پاشەکشەپێکردنی ئەو پرۆسەیە."

لە تۆکیۆ، سەدان خۆپیشاندەر کە زۆربەیان خەڵکی میانمارن، لە دەرەوەی زانکۆی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆپیشاندانیان کردووە و داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکەن ئەرکی خۆی بەجێبگەیەنێت و ئۆن سان سوچی ئازاد بکرێت، پاش کودەتاکەی ئەمڕۆ دووشەممە.

ژاپۆن پەیوەندییەکی گەرموگوڕی لەگەڵ میانماردا هەیە و کۆمەک و یارمەتییەکی زۆری ئەو وڵاتەی داوە و هەروەها وەبەرهێنانی کەرتی تایبەتیشی بۆ ڕەخساندووە.

تۆکیۆ، بەردەوام فشاری لەسەر ئۆن سان سوچی هەبووە تا کۆتایی بە جیاوازیکردنی نەژادی و توندوتیژیش بێنێت، بەڵام ڕێکخراوە مرۆییەکان هەمیشە داوایان دەکرد ژاپۆن ڕۆڵی زیاتر و یەکلاکەرەوەی هەبێت.

ئۆن سان سوچی دوا سەردانی بۆ ژاپۆن لە ساڵی 2019دا بوو، لە کاتێکدا ژاپۆنییەکان گەلێک سەردانی ئاست بەرزیان کردوە بۆ میانمار لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا.

XS
SM
MD
LG