کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عێراق ڕاده‌گه‌ێنن به‌هۆی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له ناو و ده‌وروبه‌ری به‌غدای پایته‌خت به‌لایه‌نی که‌م 19 که‌س کوژراون.
سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌ڵێت ئاماده ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوشانه ئێرانییه‌که‌یدا کۆببێته‌وه ئه‌گه‌ر کۆبونه‌وه‌که ببێته مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی ناکۆکی و ئاڵۆزیه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ڕۆژنامه‌وانان و نوسه‌ران له زۆرێک له شار‌و چارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کاردانه‌وه‌یان هه‌بووه به‌رامبه‌ر کوژرانی ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان.
سه‌رۆکی ئێران داکۆی له ڕێککه‌وتنه به‌راییه ناوکییه‌که ده‌کات که ده‌بێته هۆی سوککردنی هه‌ندێک له سزائابورییهکانی که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه خراونه‌ته سه‌ر وڵاته‌که‌ی و ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یان " به‌ره‌وپێشبردنی ئابوری وڵاته‌که هێنده‌ی هێشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناو‌کی سیڤیلی گرنگه بۆ ئێران".
کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند سه‌رۆک براک ئۆباما و خامی یه‌که‌م مشێڵ ئۆباما هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌چن بۆ ئا‌فریکای باشور بۆ به‌شداری کردن له پرسه‌ی که‌سایه‌تی دژه ڕه‌گه‌ز په‌رستی نێڵسن ماندێلا.
گه‌لی ئه‌فریکای باشور له پرسه گێڕاندان بۆ که‌سایه‌تی دژه ڕه‌گه‌ز په‌رستی نێڵسن ماندێلا که ڕۆژی پێنجشه‌ممه له تمه‌نی 95 ساڵیدا کۆچی‌دوایی کرد.
ڕێبه‌رانی پێشوو و ئێستای جیهان ستایشی که‌سایه‌تی دژه ڕه‌گه‌ز په‌رستی سه‌رۆکی پێشووی ئا‌فریکای باشور نێڵسۆن ماندێلا ده‌که‌ن
ڕێـکخراوی په‌یامنێرانی بێ سنوور سه‌رزه‌نشتی تیرۆرکردنی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ڕایه‌ڵ و په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی کرد
ماشێنێـکی بۆمبڕێژکراو له به‌رده‌م باره‌گایه‌کی هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا له شـاری قامیشلو ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 6 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 15 که‌سیش برینداربوون که ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی سڤیلیان له نێودایه
نێڵسۆن ماندێلا گه‌وره خه‌باتکاری ئا‌فریکای باشور له مێژووی نوێ‌دا و سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌و وڵاته و براوه‌ی خه‌ڵاتی نو‌بڵ بۆ ئاشـتی، ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له ماڵه‌که‌ی خۆی جۆهانسبێرگ له ته‌مه‌نی 95 سـاڵی ماڵئاوایی له ژیان کرد
چه‌ند چه‌کدارێـکی نه‌ناسراو له شـاری که‌لار چوونه‌ته سه‌ر ماڵی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ڕایه‌ڵ و په‌یامنێری ئاوێنه کاوه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ناسراو به کاوه گه‌رمیانی و له به‌رده‌می ده‌رگای ماڵه‌که‌ی کوشتوویانه
کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له هێرشێـکدا بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌که‌یان 20 که‌س کوژراون و به لانی که‌م 40 که‌سیش برینداربوون و هه‌روه‌ها 12 له هێرشبه‌ره‌کانیش کوژراون
ڕێـکخراوی په‌یامنێرانی بێ سنوور Reporters Without Borders ڕایگه‌یاند کۆمه‌ڵی چه‌کداری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام له سوریا وێنه‌گرێـکی ته‌له‌فزیۆنی عێراقی ئیعدام کردووه
له دوا وێزگه‌ی گه‌شـته‌که‌یدا بۆ سێ وڵاتی ئاسیا، جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشـتووه‌ته کۆریای باشور
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئاسایشی ئیسرائیل مه‌سه‌له‌یه‌کی سه‌ره‌کیـیه له وتووێژه‌کانی ئاشـتی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان و هه‌روه‌ها له دانوسـتاندنه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران
کاربه‌ده‌سـتانی لیبیا ده‌ڵێن مامۆسـتایه‌کی ئه‌مه‌ریکایی له شـاری بنغازی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که کوژراوه له‌و ده‌مه‌ی وه‌رزشی به‌یانی کردووه
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن ڕۆژی چوارشه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ به‌یژین نیگه‌رانی زۆری ئه‌مه‌ریکای بۆ سه‌رۆکی چین شی جین پـینگ نیشـان داوه
ئیسرائیل ڕه‌تیکرده‌وه ده‌ستی هه‌بووبێت له کوشـتنی حه‌سان هولو ئهللهقیس فه‌رمانده‌ی حزبوڵڵا، ئه‌وه‌ی دره‌نگانێـکی شه‌وی سێشه‌ممه له نزیک ماڵه‌که‌ی له باشوری به‌یرووت به چه‌کی بێ ده‌نگ ته‌قه‌ی لێـکرا و کوژرا
هه‌تا کاژمێر 8 ی شه‌و به کاتی که‌رکوک شه‌ڕ به‌رده‌وام بووه له نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و ئه‌و چه‌کدارانه‌ی باره‌گای هه‌واڵگرییان له شـاری که‌رکوک گرتووه
کوردانی سوریا هیوا ده‌خوازن حکومه‌تی عێراق ئه‌و خاڵه سنووریـیه واڵابکات که له‌م دوایـیانه‌دا له ژێر کۆنترۆڵی چه‌کداره‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده هێنایانه ده‌رێ
زیاتر نیشـان بده