کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند سه‌رۆک براک ئۆباما و خامی یه‌که‌م مشێڵ ئۆباما هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌چن بۆ ئا‌فریکای باشور بۆ به‌شداری کردن له پرسه‌ی که‌سایه‌تی دژه ڕه‌گه‌ز په‌رستی نێڵسن ماندێلا.
وته‌بێژی کۆشکی سپی جه‌ی کارنی ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند سه‌رۆک ئۆباما به‌شداری ده‌کات له ڕێوڕه‌سمی به خاکسپاردنی به‌ڕێز ماندێلا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له کاتدرایی نیشتیمانی واشنتۆنیش ڕێوڕه‌سمێک به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ ڕێزلێنان له به‌ڕێز ماندێلا.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌مو سه‌رۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که له ژیاندا مابن به‌شداری بکه‌ن له مه‌ڕاسیمی به خاکسپاردنیدا له ئا‌فریکای باشور.
هاوکات بڕوا ده‌کرێت که‌سه ناوداره‌کانی دیکه‌ش که نزیک بوون له به‌ڕێز ماندێلاوه له ناویاندا ئۆپرا وینفریش به‌شداری بکه‌ن له مه‌ڕاسیمه‌که.