گه‌لی ئه‌فریکای باشور له پرسه گێڕاندان بۆ که‌سایه‌تی دژه ڕه‌گه‌ز په‌رستی نێڵسن ماندێلا که ڕۆژی پێنجشه‌ممه له تمه‌نی 95 ساڵیدا کۆچی‌دوایی کرد.
به‌ڕێز ماندێلا 27 ساڵی ژیانی له زیندان به‌سه‌ر برد به‌هۆی به‌ربه‌ره‌کانی دژ به ده‌سه‌ڵاتی که‌مینه سپیپێسته‌کان و جیاوازی ڕه‌گه‌زی دژ به ڕه‌شپێسته‌کان له ئه‌فریکای باشور.
پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1990 له زیندان ئازاد بوو بوو به سیمبولی ئاشتی و ئاشته‌وایی و له ساڵی 1993 خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی پێبه‌خشرا و ساڵێک پاش ئه‌وه‌ش بو به یه‌که‌م سه‌رۆکی ڕه‌شپێستی ئه‌فریکای باشور.
سه‌رۆک جێکه‌ب زوما له ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند له وڵاته‌که‌دا چه‌ندین ڕێوڕه‌سم بۆ ڕێزلێنان له ماندێلا به‌ڕێوه ده‌چێت و له 15ی مانگی 12 له شوێنی له دایکبوونی له شاری کۆنۆ به خاکده‌سپێردرێت.