Accessibility links

ئیسرائیل ڕه‌تی ده‌کات ده‌سـتی له‌ کوشـتنی فه‌رمانده‌که‌ی حزبوڵڵادا هه‌بێت


ئیسرائیل ڕه‌تیکرده‌وه‌ ده‌ستی هه‌بووبێت له‌ کوشـتنی حه‌سان هولو ئه‌لله‌قیس فه‌رمانده‌ی حزبوڵڵا، ئه‌وه‌ی دره‌نگانێـکی شه‌وی سێشه‌ممه‌ له‌ نزیک ماڵه‌که‌ی له‌ باشوری به‌یرووت به‌ چه‌کی بێ ده‌نگ ته‌قه‌ی لێـکرا و کوژرا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئیگال پاڵمه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕه‌تیکرده‌وه‌ وڵاته‌که‌ی ده‌سـتی له‌و کوشتنه‌دا هه‌بووبێت.
به‌ڵام کۆمه‌ڵێـک به‌ ناوی لیوا ئه‌حرار ئه‌لسووننه‌ بعله‌به‌ک له‌سه‌ر تویته‌ر به‌رپـرسیارێتی خۆیان له‌ هێرشه‌که‌ ڕاگه‌یاند.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ ئاسایشی لوبنان، شه‌وی سێشه‌ممه‌ له‌و ده‌مه‌ی حه‌سان ئه‌لله‌قیس بۆ ماڵه‌که‌ی خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و له‌ شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیله‌کانی ئه‌پارتمانه‌که‌ی تیادا ده‌ژی ئۆتۆمبیله‌که‌ی ڕاگرتبوو‌ و دابه‌زیبوو‌، که‌سانێـک به‌ چه‌کی بێ ده‌نگ له‌ نزیکه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێـکردووه‌ و کوشـتویانه‌. ده‌شڵێت پـێنج گولـله‌ به‌ر سه‌ر و ملی که‌وتووه‌.
XS
SM
MD
LG