سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌ڵێت ئاماده ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوشانه ئێرانییه‌که‌یدا کۆببێته‌وه ئه‌گه‌ر کۆبونه‌وه‌که ببێته مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی ناکۆکی و ئاڵۆزیه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئیسرائیل و ئێران دوژمنی سه‌ره‌کین و ڕێبه‌رانی ئیسرائیل گومانیان له‌مه‌ڕ ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییانه‌ی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ربڕی.
شیانی زۆریش هه‌یه که ئێران قائیل نه‌بێت به کۆبونه‌وه‌یه‌کی له‌و جۆره.
له میانه‌ی لێدوانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له تێل ئه‌ڤیڤ شێمۆن پێرس سه‌رۆکی ئیسرائیل گوتی هیواداره له چه‌ند مانگی داهاتوودا زلهێزانی جیهان بتوانن به ئاشتیانه ڕێگای دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی له ئێران بگرن.
کاتێک پرسیاری له‌سه‌ر ئه‌وه لێ‌کرا ئاخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئێران‌دا کۆده‌بێته‌وه ناوبراو گوتی " بۆ نا من هیچ دوژمنێکم نییه". هاوکات گوتیشی کاریگه‌ری ڕۆحانی له ئێران‌دا سنورداره توندڕه‌وانی تر هه‌ن له ئێران ڕه‌نگه ئه‌وان نه‌یانه‌وێت پشتیوانی له نزیکبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا بکه‌ن.