له دوا وێزگه‌ی گه‌شـته‌که‌یدا بۆ سێ وڵاتی ئاسیا، جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشـتووه‌ته کۆریای باشور.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه جۆ بایدن گه‌یشته بنکه‌یه‌کی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی له سیۆل له پاش سه‌ردانه‌که‌ی بۆ چین و ژاپـۆن له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
بڕیاره جۆ بایدن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆریای باشور کۆبـبێته‌وه و هه‌روه‌ها له زانکۆی یۆنسی وتارێـکی گرنگ پـێشـکه‌ش بکات له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر ئاسیا و په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریا.
پاشان جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له ڕێوڕه‌سـمێـکدا تاجه گوڵینه‌یه‌ک داده‌نێت بۆ ڕێز لێنان له‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکایـیانه‌ی له میانه‌ی شه‌ڕی کۆریادا گیانیان له‌ده‌سـتدابوو. دواتر سه‌ردانی ناوچه‌ی داماڵراو له هێزی نێوان کۆریای باشور و کۆریای باکوردا ده‌کات.
شایه‌نی گوتنه مه‌سه‌له‌کانی ئاسایش و ئارامی له نیمچه دورگه‌ی کۆریادا ده‌بێته بابه‌تی سه‌ره‌کی له کارنامه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ کۆریای باشور.