جۆ بایده‌ن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئێجگار دڵنیگهرانه به ڕاگه‌یاندنی نوێی چین بۆ دیاریکردنی هه‌رێمێـکی به‌رگری ئاسـمانی
ده‌زگای زانیاری کۆریای باشور ده‌ڵێت وه‌ها پـێده‌چێت کیم جۆنگ ئون سه‌رۆکی کۆریای باکور هاوسه‌ری پـوری له پـۆسته باڵا له‌شـکریـیه‌که‌ی لادابێت و به ئاشـکرا ژماره‌یه‌ک له یاریده‌ده‌ره‌کانیشی له سێدارهدابن
عه‌مر مو‌سا سه‌رۆکی لیژنه په‌نجا ئهندامیـیهکهی به‌رپـرسه له هه‌موارکردنی ده‌سـتوری میسر، گوتی ئه‌و به‌رنووسی ده‌سـتوره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه لیژنه‌که په‌سه‌ندی کردبوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌خرێته به‌رده‌م عه‌دلی مه‌نسور سه‌رۆکی کاتی وڵاته‌که
حکومه‌تی لوبنان ڕایگه‌یاند که‌وا فه‌رمانی به له‌شـکر داوه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌رپـرسیارێتی ته‌واوی ئاسایشی شـاری ته‌رابلوسی سه‌ر که‌نار ده‌ریا له باکوری وڵاته‌که بگرێته ئه‌سـتۆ
پـێنج هونه‌رمه‌ند به بوکه‌ڵه و جلوبه‌رگی سه‌یره‌وه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گه‌یشـتنه که‌مپی زه‌عته‌ری له ئوردن که له‌وێ ئاواره‌کانی سوریا کۆکراونه‌ته‌وه. ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه نمایشێـکیان بۆ منداڵانی نێو که‌مپه‌که پـێشـکه‌شکرد
له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێت ته‌قه‌ی به ئاڕاسته‌ی سوریا کردووه له پاش ئه‌وه‌ی له خاکی سوریاوه ته‌قه له سه‌ربازه‌کانی کراوه له به‌رزایـیه‌کانی گۆلان
کاربه‌ده‌ستان له باکوری پاکستان ده‌ڵێن چه‌ند چه‌کدارێک هێرشیان کردۆته سه‌ر کاروانێکی نیمچه له‌شکری و سێ سه‌ربازیان کوشتووه و دوو که‌سی تریش بریدار بوون.
گه‌وره دیپلۆماتی ئێران له سه‌ردانێکیدا بۆ وڵاتێکی که‌نداوی هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وای کویهتدا کۆبوه‌وه.
چالاکوانان ڕاده‌گه‌ێنن ژماره‌ی قوربانیان به‌هۆی هێرشێکی هه‌لیکۆپته‌ر بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌کی سه‌رهه‌ڵداوان له باکوری شاری حه‌له‌ب گه‌یشته 26 که‌س.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ڕاده‌گه‌ێنن ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراو له وێستگه‌یه‌کی پاس له باشوری به‌غدای پایته‌خت بوو به هۆی کوژرانی چوار که‌س.
ڕه‌زا نه‌جه‌فی ده‌ڵێت ئێران له نێوان کۆتایی مانگی دوازده و سه‌ره‌تای مانگی یه‌ک ده‌سـتده‌کات به ڕاگرتنی هه‌ندێـک له چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانی
حکومه‌تی چین ڕۆژی هه‌ینی 2 فڕۆکه‌ی جه‌نگی خۆی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی نوێی به‌رگری ئاسـمانی خۆی کرد بۆ چاودێریکردن و به‌دواداچوون به دوای زیاتر له 10 فڕۆکه‌ی ژاپـۆنی و ئه‌مه‌ریکایی تایبه‌ت به دیده‌وانی و له‌شـکری
هێزه‌کانی ئاسایشی میسر ڕۆژی هه‌ینی گازی فرمێسـک ڕێژیان له دژی ئه‌و سه‌دان خۆپـیشـانده‌ره ئیسلامیـیه به‌کارهێنا که سهرپـێچیان له‌و یاسا نوێـیه‌ی خۆپـیشـاندانه کردبوو
ئاژانسی فه‌رمی دهنگوباسی ئێران ڕایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی هه‌ینی گوتویه‌تی وڵاته‌که‌ی هیچ وتووێژێـک له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ئه‌نجام نادات له باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوکیـیه‌وه
نزیکه‌ی هه‌زار خۆپـیشـانده‌ری تایلاندی دژه حکومه‌ت ڕۆژی هه‌ینی خۆیان به باره‌گای له‌شـکردا کرد له بانکۆکی پایته‌خت، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایـیه‌کان به مه‌به‌سـتی لادانی سه‌رۆک وه‌زیر
به‌رپـرسـانی ئاژانسی هه‌واڵگیری له هه‌رێمی باکوری خۆرئاوای پاکسـتان ده‌ڵێن به‌هۆی هێرشێـکی ئاسـمانی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی چه‌کدارێـک کوژراوه
پـۆلیسی عێراق ڕۆژی هه‌ینی ته‌رمی 18 پـیاویان له نزیک شـارۆچکه‌یه‌کی سووننه ئاینزا له باکوری به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه که به ده‌سـتڕێژی گولـله کوژراون
تورکیا و هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق پـێشـتر له‌م هه‌فته‌یه کۆمه‌ڵه گرێبهسـتێـکیان مۆرکردووه که ڕێـگه به هه‌رێم ده‌دات نه‌وت و گازی سروشـتی خۆی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌کانی جیهان بکات
له‌وه‌تای ده‌سـتپـێـکردنی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا، ده‌سـتدرێژی و توندوتیژی سێـکسی بۆ سه‌ر ژنان گه‌یشـتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی خۆی، ئه‌مه‌ش به‌پـێی چالاکوانانی بواری مافه‌کانی مرۆڤه
کۆمپانیای PetroChina ی ده‌وڵه‌تی چین ده‌ڵێت پـشـکی له پـرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له یه‌کێـک له کێڵگه نه‌وتیـیه هه‌ره گرنگه‌کانی له عێراق له کۆمپانیای مه‌زنی Exxon Mobil ی ئه‌مه‌ریکایی کڕیوه‌ته‌وه
زیاتر نیشـان بده