ڕێـکخراوی په‌یامنێرانی بێ سنوور Reporters Without Borders ڕایگه‌یاند کۆمه‌ڵی چه‌کداری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام له سوریا وێنه‌گرێـکی ته‌له‌فزیۆنی عێراقی ئیعدام کردووه له باکوری سوریای ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن.
ڕێـکخراوه‌که که بنکه‌که‌ی له پاریسه، گوتی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یه یاسر فه‌یسه‌ڵ ئه‌لجومه‌یلی ڕفاندبوو له‌و ده‌مه‌ی چووبوو بۆ پارێزگای ئیدلیبی باکوری سوریا به مه‌به‌سـتی ڕوماڵکردنی هه‌واڵه‌کان. پاشـان ئیعدامیان کردووه و ته‌رمه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی تورکیا کراوه.
ڕێـکخراوه‌که گوتیشی نازانرێت بۆچی کوشـتوویانه.
جێی ئاماژه‌یه یاسر فه‌یسه‌ڵ ئه‌لجومه‌یلی خه‌ڵـکی شـاری فه‌لـلوجه‌ی ڕۆژئاوای عێراقه و باوکی سێ منداڵه و له ساڵانی نێوان 2003 هه‌تا 2009 بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز کاری کردووه.
به کوشـتنی جومه‌یلی کۆی ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژانامه‌وانانه‌ی له میانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا کوژراون گه‌یشته 20 ڕۆژنامه‌وان، هه‌روه‌ها هه‌شته‌م ڕۆژنامه‌وانی بیانیـشه که له‌و ماوه‌یه له سوریادا کوژرابێت.