سه‌رۆکی ئێران داکۆی له ڕێککه‌وتنه به‌راییه ناوکییه‌که ده‌کات که ده‌بێته هۆی سوککردنی هه‌ندێک له سزائابورییهکانی که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه خراونه‌ته سه‌ر وڵاته‌که‌ی و ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یان " به‌ره‌وپێشبردنی ئابوری وڵاته‌که هێنده‌ی هێشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناو‌کی سیڤیلی گرنگه بۆ ئێران".
له‌و کاته‌وه‌ی ئێران له مانگی ڕابوردوو ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی مۆر کردووه سه‌رۆک ڕۆحانی هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و که‌سانه‌ی که گومانیان له‌سه‌ری هه‌یه‌و توندڕه‌وه‌کان له وڵات دا قائیل بکات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران له‌به‌ردانواندن ناکات له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌کانی که په‌یوه‌ندی به سه‌روه‌ری وڵاته‌وه هه‌یه.
سه‌رۆکی ئێران حه‌سه‌نی ڕۆحانی له لێدوانێکیدا بۆ خوێندکارانی زانکۆ ڕایگه‌یاند تێکنالۆژی ناو‌کی و پیتاندنی یۆرانیۆم مافی ته‌واوی خۆمانه، به‌ڵام پێشوه‌بردنی ژیانێکی باشتر و خۆشگوزهرانش بۆ خه‌ڵکی مافی ته‌واومانه.
سزائابورییهکانی به‌هۆی به‌رنامه‌ی ناوکییه‌وه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌توه‌یی خراونه‌ته سه‌ر ئێران کاری کردووه‌ته سه‌ر باری ئابوری وڵاته‌که. له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا حه‌سه‌ن ڕۆحانی به سه‌رۆکی وڵاته‌که هه‌ڵبژێردرا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که له کاتی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا دای بۆ باش کردنی باری ئابوری وڵات.