ڕێبه‌رانی پێشوو و ئێستای جیهان ستایشی که‌سایه‌تی دژه ڕه‌گه‌ز په‌رستی سه‌رۆکی پێشووی ئا‌فریکای باشور نێڵسۆن ماندێلا ده‌که‌ن.
له کۆشکی سپی سه‌رۆک براک ئۆباما، نێڵسۆن ماندێلای به که‌سایه‌تییه‌کی کاریگه‌ر و هانده‌ر له قه‌ڵه‌م دا و گوتی مرۆڤێکی زۆر باش بوو. سه‌رۆک ئۆباما باسی له‌وه کرد چۆن سه‌رۆک ماندێلا هانده‌ری بۆچوونه‌کانی بووه و گوتی ئه‌مڕۆ که ئاشتی له ئا‌فریکای باشوردا هه‌یه گه‌وره‌ترین میراتی به‌ڕێز ماندێلایه.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی: " منیش یه‌کێکم له‌و ملیۆنه‌ها که‌سه‌ی نێڵسۆن ماندێلا کاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر بۆچوونه‌کانم. یه‌که‌م کرداری سیاسی یه‌که‌م مه‌سه‌له‌ی که تیایدا بووم ناڕه‌زایی ده‌ربڕینم بوو دژ به ڕه‌گه‌ز په‌رستی. من به دواداچوونم بۆ وشه‌کانی و نووسینه‌کانی ده‌کرد. ئه‌و ڕۆژه‌ی له زیندان ئازاد بوو ئه‌و بڕوایه‌ی لام دروست کرد که مرۆڤ ده‌توانێت چی بکات کاتێک له‌لایه‌ن هیواکانییه‌وه ڕێبه‌رایه‌تی بکرێت نه‌ک له‌لایه‌ن ترسه‌کانی. "
سه‌رۆک ئۆباما ڕایگه‌یاند ئاڵای وڵات له کۆشکی سپی و باڵه‌خانه گشتییه‌کانی تردا هه‌تا ڕۆژی دوو شه‌ممه بۆ نیوه دابگیرێن، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێسـتێـکی ده‌گمه‌نه بۆ ڕێبه‌رێکی بیانی.
فردرک ولیه‌م دی کلارک دواین ڕێبه‌ری ڕه‌گه‌ز په‌رستی ئا‌فریکای باشور گوتی مه‌زنترین میراتی به‌ڕێز ماندێلا سووربوونی بوو له‌سه‌ر ئاشته‌وایی. دی کلارکیش له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماندێلا خه‌ڵاتی نۆبڵیـیان بۆ ئاشتی وه‌رگرت.
خه‌باتکاری دژ ڕه‌گه‌ز په‌رستی دیسمۆند توتو هاوڕێکه‌ی به ئه‌ڵماسێکی به نرخ له قه‌ڵه‌م دا.
سکرتێری گشتی پێشووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کوفی ئه‌نان ئا‌فریکای باشور به‌خته‌وه‌ر بوو که ڕێبه‌رێکی وه‌های تیا هه‌ڵکه‌وت لێخۆشبوو‌ن به‌ره‌و پێش به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی نه‌که‌وێته ناکۆکیـیه‌وه.
ئانگ سان سوچی خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، ئه‌ویش به‌ڕێز ماندێلای به که‌سێکی وه‌ها ناودێرکرد که وایکردووه گرنگیـیه‌کی زیاتر به به‌ها مرۆڤایه‌تیـیه‌کان بدرێت.