ڕێـکخراوی په‌یامنێرانی بێ سنوور سه‌رزه‌نشتی تیرۆرکردنی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ڕایه‌ڵ و په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی کرد.
ڕێـکخراوه‌که ڕۆژی هه‌ینی به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا نووسیویه‌تی " ئێمه به کوژرانی گه‌رمیانی تاساوین و له ناخی دڵمانه‌وه سه‌ره‌خۆشی له هاوڕێ و که‌سوکاری ده‌که‌ین."
هه‌روه‌ها سوازێگ دولێ به‌رپـرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێکخراوه‌که به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت کاوه گه‌رمیانی " ڕۆژنامه‌وانێـکی پـرۆفیشـناڵ بوو که ڕووماڵی هه‌واڵه‌کانی گه‌ندڵی و خزمخزمێنه‌ی له کوردسـتانی عێراق ده‌کرد، زانیبووی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه و کاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێمیشـی ئاگادارکردبووه‌وه که هه‌ڕه‌شه‌ی لێـکراوه. ڕه‌نگه نه‌کوژرایه ئه‌گه‌ر ڕێوشوێنی پـێویسـتیان بۆ سه‌لامه‌تی بگرتایه‌به‌ر."
بۆیه ڕێـکخراوی په‌یامنێرانی بێ سنوور داوا له کاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌کات لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ڕوون و ئاشـکرا و سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجام بده‌ن تاوه‌کو بزانرێت دوێنێ چی ڕوویداوه.
هه‌روه‌ها ئێمه زۆر نیگه‌رانین له باره‌ی ڕه‌وشی زۆر ترسـناکی ڕۆژنامه‌وانان به تایبه‌تی له کوردسـتانی عێراق و به گشتی له ته‌واوی عێراقیشدا. کاوه گه‌رمیانی سێـیه‌م ڕۆژنامه‌وانه له‌وه‌تای سـاڵی 2008 وه له کوردسـتانی عێراق بکوژرێت، له پاش سۆرانی مامه حه‌مه له 2008 و سه‌رده‌شت عوسمان له 2010 .
لێره‌دا جه‌خت ده‌که‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌ی له هیچ کام له کوشـتنه‌کانی پـێشوو له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانه‌وه لێـکۆڵینه‌وه‌ی ڕاستیان بۆ نه‌کراوه، بۆیه ئه‌م جاره داوا له کاربه‌ده‌سـتانی کوردسـتانی عێراق ده‌که‌ین لێـکۆڵنه‌وه‌ی ته‌واو بکه‌ن تاوه‌کو بزانرێت چی له پشـت ئه‌م کوشتنه بووه.