نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق مانگرتووانی پارێزگای ئه‌نباری ئاگادارکردووه له‌وه‌ی ده‌بێت شوێنی مانگرتنه‌که‌یان چۆڵ بکه‌ن، چونکه بووه‌ته باره‌گای سه‌رکردایه‌تی ئه‌لقاعیده
ڕووسیا 75 ماشێن و زرێـپـۆشی ڕه‌وانه‌ی سوریا کردووه به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی چه‌ک و که‌ره‌سته کیمیاویـیه‌کانی ئه‌و وڵاته که بڕیاره به‌پـێی ڕێـکه‌وتنێـکی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د له ده‌ره‌وه‌ی سوریا له‌ناوبـبرێن
بۆمبێـک که له کورسیـیه‌کی پـشـته‌وه‌ی پاسێـکدا دانرابوو له له گه‌ڕه‌کی بات یامی شـاری ته‌ل ئه‌ڤیڤی ئیسرائیل، ته‌قیوه‌ته‌وه پاش ماوه‌یه‌کی کورت له‌وه‌ی سه‌رنشینه‌کان پاسه‌که‌یان چۆڵ کردبوو
پـۆلیس له شـاری ئیسته‌نبوڵی تورکیا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێـک خۆپـیشـانده‌ر به‌یه‌کیاندا که ناڕه‌زایـیان له به‌رامبه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌رده‌بڕی به‌هۆی تێوه‌گلانی کوڕی چه‌ند وه‌زیرێـکی حکومه‌ته‌که‌ی له تاوانی پاره‌خواردن و گه‌نده‌ڵێدا
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا و چالاکوانان ده‌ڵێن ماشێنێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیک خوێندنگه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی له شـارۆچکه‌ی ئوم ئهلعهمدی زۆرینه شیعه ئاینزا له پارێزگای حومس ته‌قیوه‌ته‌وه
ده‌یان هه‌زار خۆپـیشـانده‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه که بوونه مایه‌ی ڕاگرتنی ژیانی ئاسایی له ناوه‌ندی بانکۆکی پایته‌ختی تایلاند، داوای چاکسـازی سیاسی و ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر خانم ینگلوک شیناواترایان کرد
باڵی ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن داوای لێبوردنی کردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی له 5 ی مانگی دوازده کردیـیه سه‌ر نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی نێو وه‌زاره‌تی به‌رگری له سه‌نعای پایته‌خت و تیایدا به لانی که‌م 52 که‌س کوژران
خۆکوژێـک له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری به‌نغازی لیبیا ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی به خاڵێـکی پـشـکنینی هێزه‌کانی ئاسایش‌دا ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لانی که‌م 7 که‌س کوژراون و 8 که‌سی دیکه برینداربوون
له‌خزه‌ر براهیمی، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ ئاشتی، ده‌ڵێت نزیکه‌ی 30 وڵات بانگهێشت کراون بۆ به‌شداری کردن له کۆنفراسی ئاشتی مانگی داهاتوو له سه‌ر سوریا، به‌ڵام وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕێگره له به‌شداری کردنی ئێران.
سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا داکۆکی له ڕێبازه‌کانی ده‌زگای ئاسایشی نیشیمانی کرد و ڕایگه‌یاند وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پێویستی به زانیاریه موخابه‌راتیه‌کان هه‌یه بۆ ڕێگه‌گرتن له شیانه‌کانی هێرشی تیرۆرکاری.
جان کێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت نوێنه‌ری تایبه‌ت ده‌نێرێت بۆ سودانی باشور بۆ هاندانی وتووێژ له نێوان لایه‌نه نه‌یاره‌کان له نوێترین وڵاتی جیهاندا.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون ڕۆژی شه‌ممه له فلپین ڕایگه‌یاند نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌رچی له توانایدا بێت ده‌یکات بۆ یارمه‌تی دانی خه‌ڵکی که به‌هۆی زریانی هایهن زیانیان پێکه‌وتووه.
کاربه‌ده‌ستێکی خاچی سوور ده‌ڵێت دیمه‌شق ته‌رمی ئه‌و پزشکه به‌ریتانییه‌ی داوه‌ته‌وه که له زیندانی سوریادا گیانی له‌ده‌ستدا. ته‌رمه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی لوبنان کراوه.
چالاکوانان ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ستراتیژی له شاری حه‌له‌ب سه‌ره‌ڕای چه‌ند ڕۆژێکی تۆپبارانی به‌رده‌وامی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له باکوری شاره‌که.
هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ری دژه حکومه‌ت ئه‌مڕۆ هه‌ینی و بۆ دووه‌م ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ک له بانکۆکی پایته‌ختی تایلاند به‌رده‌وامبوون له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر خانم ینگلووک شیناواترای سه‌رۆک وه‌زیر
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ری دژه حکومه‌ت له پارێزگای حه‌زره‌مه‌وتی باشور وڵاته‌که په‌لاماری ئه‌و بازاڕ و فرۆشـگایانهیان داوه که خه‌ڵـکانی باکوری وڵاته‌که خاوه‌نین
تارگێت که یه‌کێـکه له کۆمپانیا گه‌وره‌کانی فرشـتنی کاڵا و شتومه‌ک له ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هاکه‌ران زانیاریـیان له‌سه‌ر نزیکه‌ی 40 ملیۆن کارتی بانکی ئه‌و که‌سانه بردووه که شتیان له بازاڕه‌کانیان له ئه‌مه‌ریکا کڕیوه
له‌خزه‌ر براهیمی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیادا کۆبووه‌ته‌وه هه‌تا ڕێکبکه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چ وڵاتێک بۆ کۆنفراسی ئاشتی سوریا بانگهێشت بکه‌ن
کاربه‌ده‌ستانی کۆشکی سپی ده‌ڵێن سه‌رۆک ئۆباما ڤیتۆی هه‌ر پـرۆژه بڕیارێـک ده‌کات که تیایدا سزای زیاتر بخرێته سه‌ر ئێران به‌هۆی به‌رنامه ناوکییه‌که‌یه‌وه
گه‌وره سه‌رمایه‌داری نه‌وتی ڕووسیا میخائیل خۆدۆرکۆڤیسکی که بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 سـاڵ بوو له زینداندا بوو به تاوانی پاره‌خواردن و خۆدزینه‌وه له باجدان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئازادکرا
زیاتر نیشـان بده