له‌خزه‌ر براهیمی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیادا کۆبووه‌ته‌وه هه‌تا ڕێکبکه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چ وڵاتێک بۆ کۆنفراسی ئاشتی سوریا بانگهێشت بکه‌ن که بڕیاره مانگی داهاتوو له ژنێڤ به‌ڕێوه‌بچێت.
جێگرانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا میخایل بۆ‌گدانۆڤ و گینادی گاتیلۆڤ که وڵاته‌که‌یان هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی سوریایه و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری سیاسی وێندی شێرمان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ براهیمی له ژنێڤ کۆبوونه‌وه.
ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ نوێنه‌رایه‌تی ئۆپۆزسیۆن و حکومه‌تی سوریا بکات و ئه‌وه‌ی ئایه ئێران و عه‌ره‌بستای سعودیه و وڵاتانی تری هه‌رێمه‌که بانگهێشت بکرێن بۆ کۆبونه‌وه‌کان یان نا که له ڕابردوودا بووبوون به ئاسته‌نگ له به‌رده‌م هه‌وڵه‌کان بۆ سـازکردنی وتووێژی ئاشتی بۆ کۆتایی‌هێنان به قه‌یرانه‌که.