کاربه‌ده‌ستان له عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نن ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه له بازاڕێکی کڕینی ئاژه‌ڵ له شارۆچکه‌ی توز خورماتوو 6 که‌س کوژراون و 10 که‌سیش برینداربوون
ڕێک مه‌شار جێـگری پـێشـووی سه‌رۆکی سودانی باشور داوای له له‌شـکر و پارتی ده‌سه‌ڵاتداری وڵاته‌که‌ی کردووه سه‌رۆک سه‌لڤا کیر له ده‌سه‌ڵات لابده‌ن
دادگایه‌کی میسر بڕیاری دا هه‌ردوو کوڕی سه‌رۆکی پـێشـوو حوسنی موبارک و ئه‌حمه‌د شه‌فیق سه‌رۆک وه‌زیری پـێشوو بێ تاوانن له سکاڵایه‌ک له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی
ڕێبه‌رانی سیاسی کوردی سوریا داوا ده‌که‌ن به شـاندێـکی سه‌ربه‌خۆی خۆیان و جودا له حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن به‌شـداری له کۆنگره‌ی ئاشـتی ژنێڤدا بکه‌ن که بڕیاره له 22 ی مانگی یه‌ک سـازبکرێت
به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شـاری ئیسته‌نبوڵ حسێن چاپـکین له پـۆسته‌که‌ی لادار، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند ڕۆژێـک له‌وه‌ی پـۆلیسی ئه‌و وڵاته ده‌سـتیکرد به لێـکۆڵینه‌وه
له ئاکامی چه‌ند هێرشێـک له عێراق 21 که‌س کوژراون و به ده‌یان که‌سیش برینداربوون له‌و ده‌مه‌ی به سه‌دان هه‌زار شیعه ئاینزا له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که به‌ره‌و شـاری که‌ربه‌لا به‌ڕێده‌که‌ون
ئه‌و شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌ی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه له سودانی پاشور هه‌ڵگیرساوه و حکومه‌ت ده‌ڵێت هه‌وڵێـکی کوده‌تا بووه، وا ئێسـتا بۆ ده‌ره‌وه‌ی جوبای پایته‌خت ته‌شه‌نه‌ی کردووه
میدیای ده‌وڵه‌تی لوبنان و کاربه‌ده‌ستانی شاره‌وانی ده‌ڵێن به‌هۆی ڕووخانی بنمیچی باڵه‌خانه‌یه‌ک له ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان به‌لایه‌نی که‌م دوو منداڵی سوری گیانیان له‌ده‌ستداوه
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ سوریا ڕۆبه‌رت فۆرد که له ئێسـتادا له ئیسته‌نبوڵی تورکیایه ڕه‌تی کرده‌وه ڕۆژئاوا ئاماژه‌ی به‌وه کردبێت به‌شـار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا له ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه
سه‌رۆک وه‌زیری ئۆکرانیا میکۆلا ئازارۆڤ ده‌ڵێت ڕێککه‌وتنی نوێی قه‌رز وه‌رگرتنی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕووسیادا ڕێگا خۆش ده‌کات بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری ئۆکرانیا
ئه‌نگێلا مێرکڵ جارێـکی دیکه و بۆ گه‌ڕی سێـیه‌م و چوار سـاڵی دیکه سوێندی یاسایی خوارد وه‌ک ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌که‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری دا له پـۆسته‌که‌ی بمێنێته‌وه
ئاژانسه‌کانی ده‌نگوباس له چین هه‌واڵه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه، ده‌ڵێن پـزیشکان له پارێزگای هونان ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریـیه‌یان بۆ پـیاوێـکی ته‌مه‌ن 25 سـاڵ کردووه که به ئامێرێـکی هه‌ڵکه‌ندن (مه‌کینه‌ی درێل) ده‌سـتی قرتابوو
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند له تورکیا ده‌ڵێن پـۆلیس له ئیسته‌نبوڵ و ئانکه‌ره زیاتر له 20 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه له چوارچێوه‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی که تیایدا سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر فه‌رمانبه‌ر و کاردارانی گه‌وره و ناسراوی وڵاته‌که
گه‌وره ڕاوێژکارێـکی ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که به ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهاندا بگات
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت گه‌یشـتن به چاره‌سه‌رێـک بۆ قه‌یرانی سوریا له ڕێگه‌ی دانوسـتاندنه‌وه کارێـکی زۆر سه‌خته، به‌ڵام هیچ بژاره‌یه‌کی دیکه نیـیه
چه‌ند هێرشێـکی بۆمبی کراوه‌ته سه‌ر ئه‌و شیعه ئاینزایانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ره‌و شـاری که‌ربه‌لا به‌ڕێـکه‌وتبوون بۆ به‌شـداریکردن له سـاڵانه‌ی چله‌ی ئیمام حسێن و له ئاکامدا 9 که‌س کوژراون و 35 که‌سی دیکه برینداربوون
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له دهشتێـکی نزیک بنکه‌یه‌کی حزبوڵڵا له ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان ته‌قیوه‌ته‌وه و هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ژماره‌ی زیانه گیانیـیه‌کان به وردی نه‌زانراوه
دوو دادگای تورکیا له شـاری ئامه‌د ڕۆژی دووشه‌ممه قایل نه‌بوون ئه‌و پـێنج په‌رله‌مانتاره کورده ئازادبکرێن که به تاوانی په‌یوه‌ندیـیان به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه ده‌سـتگیرکراون
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕیوه له به‌رامبه‌ر فراوانکردنی سـزا ئابوریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌سه‌ر وڵاته‌که‌یدا
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی هێرشه ئاسـمانیـیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه که له لایه‌ن هێزی ئاسـمانی حکومه‌تی سوریاوه کرایه سه‌ر شـاری حه‌له‌ب گه‌یشـتووه‌ته 76 که‌س
زیاتر نیشـان بده