ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا و چالاکوانان ده‌ڵێن ماشێنێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیک خوێندنگه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی له شـارۆچکه‌ی ئوم ئه‌لعه‌مدی زۆرینه شیعه ئاینزا له پارێزگای حومس ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 12 که‌س که نیوه‌یان منداڵ بوون.
ڕاگه‌یاندنه‌کانی حکومه‌ت ده‌شڵێن 34 که‌سیش به ته‌قینه‌وه‌که برینداربوون له‌گه‌ڵ زیانێـکی ماڵی زۆر به ناوچه‌که‌ش گه‌یشـتووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه چالاکوانان ده‌ڵێن فڕۆکه‌کانی حکومه‌ت بۆ هه‌شته‌مین ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ک به‌رده‌وامن له بۆردومانکردنی شـاری حه‌له‌ب له باکوری وڵاته‌که.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت فڕۆکه‌کانی حکومه‌ت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بۆمبی به‌رمیلیـیان گرتووه‌ته گه‌ڕه‌که‌کانی مه‌ساکن هه‌نانۆ و ساخور و ئه‌حمه‌دیـیه و ئه‌رز ئه‌لحمرای شـاری حه‌له‌ب و له ئاکامدا به لانی که‌م 25 کوژراون و 17 که‌سیش به سه‌ختی برینداربوون.
به‌ڵام کۆمه‌ڵێـکی چالاکوانی دیکه که به ناوه‌ندی میدیای حه‌له‌ب خۆی ناودێرده‌کات، ده‌ڵێت کۆی ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی بۆردومانه‌کانی یه‌کشه‌ممه له شـاره‌که گه‌یشـتووه‌ته 32 که‌س. ناوی هه‌موویانی له‌سه‌ر فه‌یسبوک نووسیووه.