کاربه‌ده‌ستێکی خاچی سوور ده‌ڵێت دیمه‌شق ته‌رمی ئه‌و پزشکه به‌ریتانییه‌ی داوه‌ته‌وه که له زیندانی سوریادا گیانی له‌ده‌ستدا. ته‌رمه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی لوبنان کراوه.
سه‌مه‌ر ئه‌ل کادی بنکه له به‌یروت ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی سوریا ڕۆژی شه‌ممه ته‌رمی عه‌باس خانی ته‌مه‌ن 32 ساڵانیان دایه‌وه ده‌ست خاچی سور.
خان له مانگی 11 ی ساڵی 2012 له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ت شاری حه‌له‌ب ده‌ستگیر کرا، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی ڕایانگه‌یاند بۆ ئه‌رکی مرۆڤایه‌تی چووه‌ته ناو سوریاوه.
کاربه‌ده‌ستانی سوریا ده‌ڵێن له زینداندا خۆی کوشتووه، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستێکی ئۆفیسی ده‌ره‌وه‌یی به‌ریتانیا هۆغ ڕۆبه‌رتسن ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا خانی کوشتوووه.
به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ له سوریا زیاتر له 100 هه‌زار که‌س کوژراون. ملیۆنان که‌سی تر ناچار بوون له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابوردوودا به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه ماڵه‌کانی خۆیان به‌جێبهێڵن.