چالاکوانان ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ستراتیژی له شاری حه‌له‌ب سه‌ره‌ڕای چه‌ند ڕۆژێکی تۆپبارانی به‌رده‌وامی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له باکوری شاره‌که.
دوو گروپی چالاکوان، نێوه‌ندی میدیای حه‌له‌ب و ڕێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی سوری بنکه له به‌ریتانیا، ڕاده‌گه‌ێنن سه‌رهه‌ڵداوان ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا.
چالاکوانی بنکه له حه‌له‌ب ئه‌بو ئه‌لحه‌سه‌ن ماریا ده‌ڵێت ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی کندی شاری حه‌له‌بیان کۆنتڕۆڵ کرد بریتی بوون له هه‌ردوو چه‌کدارانی سه‌ر به گروپه کۆنه‌پارێزه ئیسلامییه‌کان و لایه‌نه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده.

ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه نزیه‌که له گرتووخانه‌ی حه‌له‌به‌وه که ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه سه‌رهه‌ڵداوان ده‌وریان گرتووه‌و هه‌وڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێکانیان ئازاد بکه‌ن.