بۆمبێـک که له کورسیـیه‌کی پـشـته‌وه‌ی پاسێـکدا دانرابوو له له گه‌ڕه‌کی بات یامی شـاری ته‌ل ئه‌ڤیڤی ئیسرائیل، ته‌قیوه‌ته‌وه پاش ماوه‌یه‌کی کورت له‌وه‌ی سه‌رنشینه‌کان پاسه‌که‌یان چۆڵ کردبوو.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن یه‌ک له سه‌رنشینه‌کان جانتایه‌کی بینیبوو که که‌سی لاوه نه‌بووه و شۆفێره‌که‌ی ئاگادارکردووه‌ته‌وه. شۆفێره‌که‌ش ده‌ستبه‌جێ داوای له هه‌ر 12 سه‌رنشینی پاسه‌که کردبوو پاسه‌که چۆڵ بکه‌ن.
پاشـان پـۆلیس و شاره‌زایان بۆمب پـوچه‌ڵکردنه‌وه گه‌یشـتووه‌نه‌ته شوێنی پاسه‌که. له‌و ده‌مه‌ی یه‌کێـک له شاره‌زایان له دوره‌وه هه‌وڵی پـۆچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بۆمبه‌که‌ی داوه، بۆمبه‌که ته‌قیوه‌ته‌وه و به سووکی برینداربووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل ته‌قینه‌وه‌که به هێرشێـکی تێرۆرسـتی ناودێر ده‌که‌ن و ده‌ڵێن لێـکۆڵینه‌وه‌کان ده‌سـتیان پـێـکردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی.