نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق مانگرتووانی پارێزگای ئه‌نباری ئاگادارکردووه له‌وه‌ی ده‌بێت شوێنی مانگرتنه‌که‌یان چۆڵ بکه‌ن، چونکه بووه‌ته باره‌گای سه‌رکردایه‌تی ئه‌لقاعیده.
مالیکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له وتارێـکدا له مه‌راسیمی ماته‌مینی کوژرانی ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی له‌شـکر له پارێزگای ئه‌نبار، گوتی مه‌یدانی مانگرتن له ئه‌نبار بووه‌ته باره‌گای فه‌رمانده‌یه‌تی ئه‌لقاعیده و حکومه‌تی پارێزگاکه‌ش ئه‌وه ده‌زانێت. گوتیشی له‌وێوه پـلانه‌کان داده‌ڕێژرێن بۆ ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل و پـشـتێنی بۆمبڕێژکراو و ته‌قینه‌وه‌کانی دیکه له سه‌رانسه‌ری عێراقدا.
پاشـان داوای له خه‌ڵـکی ئه‌نبار کرد له ماوه‌یه‌کی کورت له‌و مه‌یدانه پـکشێنه‌وه تاوه‌کو به گوته‌ی خۆی ته‌نها هه‌ر که‌سانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ی لێ بمێنێته‌وه. ده‌ڵێت ئه‌وجا ده‌ست به کرداری خۆیان ده‌که‌ن له دژی ئه‌وانه‌ی ده‌مێنـنه‌وه.
له به‌شێـکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا سه‌رۆک وه‌زیری عێراق گوتی حکومه‌ته‌که‌ی له دژی ئه‌وانه نیـیه که داوای شه‌رعی و نا شه‌رعیـیان هه‌یه. گوتیشی له چوارچێوه‌ی یاسا پابه‌نده به جێبه‌جێـکردنی داواکاریـیه‌کان.
هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له هه‌ندێـک سیاسه‌تمه‌دارانی وڵاته‌که‌ی گرت و گوتی ده‌بیستین هه‌ندێـک له‌وانه‌ی خۆیان به سیاسه‌تمه‌دار و به هاوبه‌شی پـرۆسه‌ی سیاسی داده‌نێن، ده‌چن بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی قاعیده ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، گوتی ئه‌مه جێگه‌ی قبوڵ نیـیه و چاوپـۆشی لێ ناکرێت.