تارگێت که یه‌کێـکه له کۆمپانیا گه‌وره‌کانی فرشـتنی کاڵا و شتومه‌ک له ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هاکه‌ران زانیاریـیان له‌سه‌ر نزیکه‌ی 40 ملیۆن کارتی بانکی ئه‌و که‌سانه بردووه که شتیان له بازاڕه‌کانیان له ئه‌مه‌ریکا کڕیوه له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوو، ئه‌مه‌ش له‌م ده‌مه‌ی بازاڕه‌کان قه‌ره‌باڵغه به‌هۆی هاتنی جه‌ژنی کرسمس و سه‌ری سـاڵه‌وه.
پـێنجشه‌ممه دووه‌م کۆمپانیای زه‌به‌له‌حی تارگێت له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند ئه‌و کڕێارانهی له نێوان 27 ی مانگی یازده هه‌تا 15 ی دوازده به به‌کارهێنانی کارتی کریدت له فرۆشگاکانی له ئه‌مه‌ریکا کاڵا و شتومه‌کیان کڕیوه، له‌وانه‌یه ژماره‌ی حسابه‌کانیان که‌وتبێته ده‌سـتی خه‌ڵـکی هاکهرز، واته ئه‌وانه‌ی خزایان کردووه‌ته ناو سیسته‌می تارگێت.
تارگێت ده‌شڵێت ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر ئنته‌رنێت شتیان کڕیوه ناگرێته‌وه. تارگێت 1800 فرۆشگای له ئه‌مه‌ریکا و 124 فرۆشگاشی له که‌نه‌دا هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌واڵه‌ش موشته‌ری به‌رده‌وامن له شت کڕین له تارگێت.
کڕێارێـک ده‌ڵێت " من هێشـتا له تارگێت شت ده‌کڕم و پاره‌ی نه‌قد به‌کارده‌هێنم و کارتی کریدت به‌کارناهێنم له کاتی وه‌رزی پـشوودان و پاره‌ی نه‌قد به‌کارده‌هێنم چونکه سه‌لامه‌ت تره.
له هه‌مان ده‌م لێـکۆڵه‌ره‌وان له‌وه ده‌کۆڵنه‌وه چۆن تارگێت به‌و شێوه‌یه کراوه‌ته ئامانج.