هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ری دژه حکومه‌ت ئه‌مڕۆ هه‌ینی و بۆ دووه‌م ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ک له بانکۆکی پایته‌ختی تایلاند به‌رده‌وامبوون له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر خانم ینگلووک شیناواترای سه‌رۆک وه‌زیر و داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌یان ده‌کرد.
له ناو خۆپـیشـانده‌ران خۆپـیشـانده‌رێـک به ناوی بوونکو کووانهاوس ده‌ڵێت خه‌ڵـکی تایلاند چیتر ئه‌مه قبوڵ ناکه‌ن. ئێمه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ڕاست و دروست و دادمه‌ندی نیشـان بده‌ین و ئێوه ناتوانن ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵـک به که‌م وه‌ربگرن.
ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن خۆپـیشـاندانه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه که هه‌موو که‌س ئاماده‌بن بۆ خۆپـیشـاندانی گه‌وره که بڕیاره یه‌کشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رۆک وه‌زیر که کراوه‌ته ئامانجی خۆپـیشـاندانه‌کان، ڕه‌خنه‌ی لێـگیراوه له‌به‌ر بڕیاری ئه‌م دوایـیانه‌ی بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها داوای بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له مانگی دوو.
خۆپـیشـانده‌ران ده‌ڵێن سه‌رۆک وه‌زیر گه‌نده‌ڵه و بوکه‌ڵه‌ی ده‌ستی براکه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری له‌سه‌ر کارلادراو تاکسین شیناواترایه.
خۆپـیشـاندانه‌کان له دره‌نگانی مانگی ده ده‌سـتپـێـکران به دژی پـرۆژه یاسایه‌ک که ڕێگه‌ی ده‌دا به‌ڕێز تاکسین له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگه‌ڕێته‌وه و سزای زیندانیش که له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی بۆی بڕاوه‌ته‌وه نه‌کێشێت.