له‌خزه‌ر براهیمی، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ ئاشتی، ده‌ڵێت نزیکه‌ی 30 وڵات بانگهێشت کراون بۆ به‌شداری کردن له کۆنفراسی ئاشتی مانگی داهاتوو له سه‌ر سوریا، به‌ڵام وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕێگره له به‌شداری کردنی ئێران.
براهیمی پاش کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌مه‌یرکا و ڕوسیا له ژنێڤ ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی دا. ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه به‌و مه‌به‌سته کرا ڕێکبکه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چ وڵاتێک بانگهێشت بکرێت بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و کۆنفرانسه‌ی که بڕیاره له 22 ی مانگی 1 له شاری مانترۆی سویسرا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌خزه‌ر براهیمی ده‌ڵێت له‌سه‌ر ئێران هێشتا ڕێک نه‌که‌وتووین. ئاشکرایه که ئێمه واته نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پێشوازی ده‌که‌ین له به‌شداری کردنی ئێران به‌ڵام وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئهمهریکاهێشتا قائیل نه‌بووه به‌وه‌ی به‌شداری کردنی ئێران شتێکی باش ده‌بێت، و ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌وتوین هندێک قسه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ین و بزانین هه‌وڵ بده‌ین بگه‌ین به ڕێککه‌وتنێک.
له میانه‌ی قه‌یرانی سێ ساڵه‌ی سوریادا ئێران هه‌میشه پشتویانی له حکومه‌تی سوریا کردووه.
ئه‌م کۆنفرانسه بۆ چه‌ندین مانگ دوواخرا له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی کێ نوێنه‌رایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و حکومه‌ت بکات و چ وڵاتێکی هه‌رێمه‌که له دانوستاندنه‌کان ئاماده بێت.
براهیمی گوتی عه‌ره‌بستانی سعودیه یه‌کێکه له وڵاتانی ناوچه‌که که بانگهێشت کراوه بۆ به‌شداری کردن.

مه‌به‌ست له‌م کۆنفرانسه ئه‌وه‌یه حکومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن ڕێککه‌وتنێک بکه‌ن که بریتی بێت له ده‌سه‌ڵاتێکی کاتیی و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ کردن.