سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون ڕۆژی شه‌ممه له فلپین ڕایگه‌یاند نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌رچی له توانایدا بێت ده‌یکات بۆ یار‌مه‌تی دانی خه‌ڵکی که به‌هۆی زریانی هایه‌ن زیانیان پێکه‌وتووه.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت خه‌مبار بووه‌و دووچاری شۆک بووه پاش پێداچوونه‌وه به زیانه‌کانی ئه‌و زریانه‌ی مانگی ڕابوردوو له فلپینی دا که بووه مایه‌ی کوژرانی هه‌زاران که‌س و هه‌روه‌هاش زیانی دارایی چه‌ندان ملیۆن دۆلار.
باک کی موون ڕایگه‌یاند ئێستا له پرۆسه‌ی دابین کردنی به‌لایه‌نی که‌م هه‌شت سه‌د ملیۆن دۆلاردان له ماوه‌ی دوازده مانگی داهاتوودا وه‌ک وابه‌سته‌ییه‌ک به‌رامبه‌ر گه‌لی فلپین و هه‌روه‌هاش حکومه‌ته‌کانی کاری بۆ ده‌کات.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه.