کاربه‌ده‌ستان له باکوری پاکستان ڕاده‌گه‌ێنن چه‌کداران هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌ی کوتان دژ به ڤایرۆسی پۆلیۆ و کارمه‌ندێکی ته‌ندروستیان تیایدا کوشتووه.
حکومه‌تی سودانی باشور ڕۆژی هه‌ینی قایل بوو به ئاگربه‌سـتێـک بۆ کۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕه‌ی هه‌تا ئێسـتا بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به‌لانی که‌م هه‌زار که‌س و ئاواره‌بوونی زیاتر له 60 هه‌زار که‌س که په‌نایان بۆ بنکه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بردووه
گه‌وره دیـپـلۆماتێـکی ڕووسیا ده‌ڵێت ناتوانرێت چه‌که کیمیاویـیه هه‌ره ژه‌هراویـیه‌کانی سوریا له 31 ی مانگی دوازده‌دا له‌و وڵاته نه‌مێنن، واته له‌و دوا واده‌یه‌ی بۆی دانرابوو
ڕۆژی هه‌ینی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هێرشه موشه‌که‌که‌ی شه‌وی پـێـنجشه‌ممه‌ی سه‌ر که‌مپی لیبرتی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران له نزیک به‌غدا شه‌رمه‌زار کرد و داوای له حکومه‌تی عێراقی کرد ئه‌و که‌مپه بپارێزێت و لێکۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ڕووداوه‌که بکات
کاربه‌ده‌سـتانی لوبنان ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ناوجه‌رگه‌ی به‌یرووتی پایته‌خت ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی کوژرانی وه‌زیری پـێشـووی دارایی محه‌مه‌د شه‌ته‌ح و به لایه‌نی که‌م 4 که‌سی دیکه
کاربه‌ده‌سـتان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتیان ئه‌مه‌ریکا موشه‌کی جۆری هێڵفایه‌ری به عێراق داوه تاوه‌کو به‌کاری بهێنێت له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئێسـتا به‌ڕێوه‌ده‌چێت له دژی چه‌کدارانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له ڕۆژئاوای وڵاته‌که
به مه‌به‌سـتی سه‌رنج ڕاکێشـان بۆ ڕه‌وشی ژنانی سیاسی زیندانکراو له تورکیا، ژماره‌یه‌ک له دایـکان و ژنان له شـاری ئیسته‌نبوڵ هه‌سـتاون به هه‌ڵمه‌تێـک بۆ ناردنی زۆرترین ژماره‌ی کارتی پـیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی هاتنی سـاڵی نوێوه بۆ ئه‌و ژنه سیاسیـیانه‌ی وا له به‌ندیخانه‌کانی تورکیادان
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بۆمبێـکی چێنراو له جاده‌یه‌کی قاهیره‌ی پایته‌خت به پاسێـکدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی 5 که‌س
شینزۆ ئابێ سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆن سه‌ردانی مه‌زاری یاسووکوونی تۆکیۆی پایته‌ختی کردووه و ئه‌مه‌ش توڕه و ناڕه‌زایی چین و کۆریای باشوری لێکه‌وتووه‌ته‌وه
ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر بڕیاریان دا کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمین کۆمه‌ڵێـکی تێرۆرسـتییه و ده‌ڵێن له پشـت ئه‌و ته‌قینه‌وه به‌هێزه بووه که به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای دهقههلیـیهی له شـاری مه‌نسوره کرده ئامانج
ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌ر یه‌ک له وه‌زیری ناوخۆ موعه‌ممه‌ر گوله‌ر و وه‌زیری ئابوری زه‌عفه‌ر جاغلایان و وه‌زیری ژینگه و شاره‌وانی ئه‌ردۆغان به‌یره‌کدار ئه‌م بڕیاره‌یان دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ده‌ڵێن هیچ گوناهێکیان نیـیه
ڕۆژی چوارشه‌ممه ملیتانه‌کان له عێراق له دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیاوازدا کرستیانهکانیان کرده ئامانج. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌لایه‌نی که‌م 37 که‌س به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه کوژراون
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان 5500 سه‌ربازی دیکه‌ی هێزی ئاشتی پارێز ڕه‌وانه‌ی سودانی باشور ده‌کات. کاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن له‌وه‌تای له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه شه‌ڕو پێکدادان له‌و وڵاته‌که ده‌ستیپێکردووه هه‌زاران که‌س کوژراون
به‌ر له خۆرئاوابوون له ڕۆژی چوارشه‌ممه که ڕۆژی کرسمسه، کوێرانه دوو گولـله خومپاره گیراوه‌ته باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان
له‌مه‌ڕ که‌یسی لێـکۆڵینه‌وه‌ی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس کاوه گه‌رمیانی، مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ئاماده‌ی دادگاییکردنه‌که نه‌بوو، که یه‌کێـکه له داواکراوه‌کانی دادگا
ئۆفیسه‌که ده‌ڵێت کارمه‌نده‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه چونه‌ته سه‌ر گۆڕه‌که که له شـارۆچکه‌ی بێنتیویـیه و تیایدا 14 ته‌رمیان بینیوه. هه‌روه‌ها 20 ته‌رمی دیکه‌یان له نزیک ڕووبارێـکی شارۆچکه‌که دۆزیوه‌ته‌وه
به‌رپـرسـانی عێراق ده‌ڵێن بۆمبێـکی چێندراوی نێو جاده بریکاری وه‌زیری به‌رگری عێراقی کرده ئامانج و له ته‌قینه‌وه‌که بێ زیان ڕزگاری بوو، به‌ڵام دووان له پاسه‌وانه‌کانی برینداربوون
وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر هێزه‌کانی ئاسایشی خستووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئامادهباشـیـیهوه له پاش ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌که‌ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای دهقهههلیـیه
سه‌لڤا کیر سه‌رۆکی سودانی باشور و ڕکه‌به‌ره‌که‌ی ڕێک مه‌شار ڕێبه‌ری یاخیبوان هه‌رووکیان داوای وتووێژ و دانوسـتاندنیان کردووه
پاش نێوه‌ڕۆی دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ک خۆکوژ هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بینای که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ڵاحه‌دین له شـاری تکریتی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و له ئاکامدا 4 له کارمه‌ندانی که‌ناڵه‌که کوژراون و 9 که‌سی دیکه برینداربوون
زیاتر نیشـان بده