حکومه‌تی سودانی باشور ڕۆژی هه‌ینی قایل بوو به ئاگربه‌سـتێـک بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و شه‌ڕه‌ی هه‌تا ئێسـتا بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به‌لانی که‌م هه‌زار که‌س و ئاواره‌بوونی زیاتر له 60 هه‌زار که‌س که په‌نایان بۆ بنکه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سودانی باشور (ماوین ماکۆل ئاریک) به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت لای ئه‌وانه‌وه ئاگربه‌سـته‌که ده‌سـتبه‌جێ ده‌سـتپـێده‌کات. گوتیشی ڕێـک مه‌شار جێـگری پـێشـووی سه‌رۆک که ڕێبه‌ری یاخیبوانی ئێسـتایه، ماوه‌ی سێ ڕۆژی له به‌رده‌مدایه بۆ په‌سه‌ندکردنی ئاگربه‌سـته‌که.
ئه‌م بڕیاری ئاگربه‌سته پاش ئه‌وه هات که ڕۆژی هه‌ینی ڕێبه‌رانی ناوچه‌که له نایروبی پایته‌ختی کینیا کۆبوونه‌وه به مه‌به‌سـتی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م شه‌ڕه ناوخۆیـیه‌ی دووچاری ئه‌م وڵاته نوێـیه‌ی ئافریکا بووه. ڕێبه‌ره‌کان داوایان له هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕه‌که کرد ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه بۆ ده‌سـتپـێکردنی وتووێژی ئاشـتی. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا گوتیشیان لابردنی حکومه‌تی سودانی باشور به شێوه‌یه‌کی ناده‌سـتوری جێگه‌ی قبوڵ نیـیه.