گه‌وره دیـپـلۆماتێـکی ڕووسیا ده‌ڵێت ناتوانرێت چه‌که کیمیاویـیه هه‌ره ژه‌هراویـیه‌کانی سوریا له 31 ی مانگی دوازده‌دا له‌و وڵاته نه‌مێنن، واته له‌و دوا واده‌یه‌ی بۆی دانرابوو.
به‌پـێی خشته‌یه‌کی کات که پـێشـتر له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتبوون، ده‌بوایه چه‌که کیمیاویـیه هه‌ره ژه‌هراویـیه‌کان به‌ر له کۆتایی ئه‌مسـاڵ له سوریادا نه‌مانایه.
پـێشـتر ئه‌حمه‌د ئوزوومجو، سه‌رۆکی ڕێـکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی، ئاماژه‌ی به‌وه کرد به‌هۆی قورسی شه‌ڕه‌کانی ناو سوریا ڕه‌نگه دواکه‌وتن له‌و کاره‌دا ڕووبدات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌سه‌ر چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا له نێوان شـاره‌زایانی ڕووسیایی و ئه‌مه‌ریکایی و وڵاتانی دیکه، به‌رپـرسی به‌شی داماڵینی چه‌ک له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا (میخائیل یولیانۆڤ) به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئنته‌رفاکسی ڕووسیای گوت گومانی تێدا نیـیه هه‌تا 31 ی مانگی دوازده ناتوانرێت ئه‌م کاره ئه‌نجام بدرێت. گوتیشی ڕوون نیـیه که‌ی ده‌ستپـێده‌کات و ڕه‌نگه ڕاشنه‌گه‌یه‌نرێت که‌ی ده‌کرێت له‌به‌ر مه‌ترسی له‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ست وه‌ربده‌نه کاره‌که‌وه.